کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن کارمه‌ندێکی ژنی هه‌رێمی قه‌ندهار ته‌قه‌ی لێکراوه‌و کوژراوه زوانێکی ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی له شاری قه‌نده‌هار.
وته‌بێژێکی حکومه‌ت ڕه‌بیعه سادات له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو که له‌سه‌ر مۆتۆرسایکڵ بوون ته‌قه‌ی لێکراوه له کاتێکدا ویستوویه‌تی بچێته ناو ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه.
ڕه‌بیعه سـادات بۆ به‌رنامه‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی خزمه‌تگوزاری حکومه‌ت له هه‌رێمی قه‌نده‌هار کاری ده‌کرد. هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی بۆ ئه‌م روداوه پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه. کاربه‌ده‌ستان نازانن بۆچی ئه‌و ژنه کراوه‌ته ئارمانج.
ئه‌م هێرشه‌ش ڕۆژێك پاش ئه‌وه دێت که ملیتانه‌کانی ئه‌فغانی په‌لاماری ئه‌مبارێکی که‌لوپه‌لیان داوه له ده‌روه‌ی بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌شکری نێونه‌ته‌وه‌یی له پارێزگای قه‌نده‌هاری و 4 پاسه‌وانی ئهمبارهکهیان کوشتووه.
له‌و باره‌یه‌وه " زه‌ڵمای ئه‌یوبی " وته‌بێژی پارێزگای ناوبراو گوتی ؛ دوێنێ یاخیبوان به ته‌قه‌مه‌نیه‌وه خۆیان کرد به نێو کۆمه‌ڵه ئهمبارێـکی سووته‌مه‌نی کردووه که له لایه‌ن کۆمپانیای سوپریم بنکه له هۆله‌ندا به‌ڕیوه ده‌برێت و سووته‌مه‌نی بۆ له‌شکر دابین ده‌کات.