له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی 60 شوێنی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانیان له باکوری عێراق بۆردومان کردووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌شـکری تورکی گوتی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی دره‌نگانێـکی چوارشه‌ممه هێرشه‌کانیان ئه‌نجام داوه. گوتیشی هێرشی له‌و جۆره به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی په‌که‌که له چالاکی ده‌که‌وێت.
هه‌روه‌ها له‌شـکری تورکی گوتی به‌ر له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان، تۆپـخانه‌کانیان 168 شوێنیان له ناوچه‌که تۆپـباران کردووه. گوتوشیه‌تی هه‌موو ڕێوشوێنـێـکی پـێویست گیراوه‌ته‌به‌ر تاوه‌کو زیان به خه‌ڵـکی سیڤیل نه‌که‌وێت.
ئه‌م هێرشـانه‌ی له‌شـکری تورکیا پاش چه‌ند کاتژمێرێـک هات له‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌که‌که بۆسه‌یه‌کیان بۆ کاروانێـکی له‌شـکری تورکیا نایه‌وه له نزیک سنووره‌کانی عێراق و تیایدا به لای که‌م 8 سه‌ربازی تورک کوژران.
ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره له ماوه‌ی سـاڵێـکدا تورکیا هێرشی ئه‌ودیو سنووری وه‌ها ئه‌نجام‌بدات. ڕاپـۆرته‌کانی میدیا ده‌ڵێن هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان له بنکه و حه‌شـارگه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی داوه و هه‌روه‌ها له به‌رگریـیه ئاسـمانیـیه‌کانیشیان له قه‌ندیل و هه‌رێمی زاب و ناوچه‌ی دیکه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری تورکیا عیسمه‌ت یڵماز په‌یمانی دا به توندی تۆڵه له په‌که‌که بکه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و په‌لاماره‌ی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی تورکیا.
ئه‌م نوێ‌بوونه‌وه‌ی توندوتیژیـیه پاش چه‌ند ڕۆژێـک دێت له‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی تورکیا ئێدی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداواندا ئارامی لێبڕاوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای سـاڵی 1984 وه پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌سـتی به شه‌ڕی چه‌کداری کردووه له پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و له‌و نێوه‌دا زیاتر له 40 هه‌زار که‌س کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتی سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌کانی تورکیا ناردووه و تیایدا په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ده‌نیز گوته‌بێژی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان کردووه. ئه‌حمه‌د ده‌نیز هه‌واڵی بۆردومانکردنه‌کانی تورکیای پـشـتڕاست کرده‌وه و ده‌ڵێت هیچ زیانی گیانی پـێـنه‌گه‌یاندوون و ته‌نها ماڵی هاوڵاتیـیه‌ک نه‌بێت زیانێـکی زۆری پـێـگه‌یشتووه. ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سـته چه‌پ.