تورکیا ئاگاهی به سوریای هاوسێی داوه که ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ هیچ مه‌رجێـک کردووه له‌شـکریـیه‌کانی خۆی له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل ڕابگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو گوتوویه‌تی ئه‌مه دوا گوته‌ی ئه‌وانه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا. به‌ڕێز ئۆغڵو ئه‌مه‌ی به په‌یامنێران له ئه‌نکه‌ر گوت هاوکاتی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌یانگوت له‌شـکری سوریا وا گه‌ڕه‌که‌کانی شـاری لازقیـیه تۆپـباران ده‌کات.
به‌ڕێز ئۆغڵو گوتیشی ئه‌گه‌ربێت و ئه‌م خوێن‌ڕشتنه ده‌موده‌ست نه‌وه‌سـتێت، ئه‌وا هیچ شـتێـک بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریادا نامێنێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریای کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کۆبووه‌وه تاوه‌کو داوای لێـبکات کۆتایی به‌و سه‌رکوتکردنه دڕه‌ندانه‌یه‌ی خۆی له دژی نه‌یارانی حکومه‌ته‌که‌ی بهێنێت.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان ده‌ڵێن له‌وه‌تای سه‌رکوتکردنی حکومه‌ت له دژی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو ده‌سـتیپـێـکردووه به لای که‌م 1700 که‌س کوژراون.
سه‌باره‌ت به هۆشداریـیه‌که‌ی تورکیا بۆ سوریا هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سـانری نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له ئسته‌نبوڵ کردووه. ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی کلیکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.