ئاژانسێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نزیکه‌ی 10 هه‌زار فه‌ڵه‌سـتینی نازانرێت چیان لێهاتووه پاش ئه‌وه‌ی له که‌مپـێـکی په‌نابه‌راندا له شـاری لازقیـیه‌ی سوریا هه‌ڵهاتن که له‌وێ وا بۆ چه‌ند ڕۆژێـکه هێرشی کوشـنده ئه‌نجام ده‌درێت.
کرستۆفه‌ر گه‌نـنس گوته‌بێژی ئاژانسی به‌هاناچوون و دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینی (ئونروا) ڕۆژی سێشه‌ممه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت په‌نابه‌ره‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه له ژێر ته‌قه‌کردنێـکی زۆردا له که‌مپه‌که هه‌ڵهاتوون و ئاژانسه‌که‌یان هیچ زانیاریـیه‌کی نیـیه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له کوێن.
کرستۆفه‌ر داوایکردووه به په‌له بگه‌نه که‌مپه‌که که له‌وێ بنکه‌یه‌کی ته‌ندروسـتی لێـیه و هه‌روه‌ها چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ک و گوتی پـێوسته کارمه‌ندانی خێرخواز گرنگی به که‌سـانی نه‌خۆش و هه‌ژاری ئه‌وێ بده‌ن.
هێشـتا ئاژانسه‌که وه‌ڵامی داواکاریـیه‌که‌ی پـێنه‌گه‌یشـتووه‌ته‌وه، به‌ڵام کرسـتۆفه‌ر ده‌ڵێت هیوادارین له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک دوو ڕۆژه‌دا شتێـک بـبیستین.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش ده‌نگی ته‌قه‌یه‌کی زۆر له شـاری لازقیـیه بیسـتراوه، به‌مه‌ش هێرشی حکومه‌ت له دژی نه‌یارانی ده‌چێته ڕۆژی چواره‌میـیه‌وه. چالاکوانان ده‌ڵێن له‌وه‌تای ڕۆژی شه‌ممه‌وه هێزه‌کانی ئاسایش به لای که‌م 30 که‌سیان کوشـتووه.