سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن ته‌رابلوسی پایته‌خت دابـبڕن له‌و ده‌مه‌ی ئه‌وان ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ند شـارۆچکه‌یه‌کی گرنگی باشور و ڕۆژئاوای شـاره‌که‌دا گرتووه و هه‌روه‌ها کار ده‌که‌ن بۆ بڕینی ڕێـگا و بانه‌کانی گه‌یاندنی که‌لوپه‌ل بۆ هێزه‌کان له شـاره‌که، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکدا بۆ گوشـارخستنه سه‌ر موعه‌ممه‌ر قه‌زافی تاوه‌کو ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی زاویـه که شـارۆچکه‌یه‌کی سـتراتیژیـیه و 50 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ته‌رابلوسه‌وه دوره. ڕۆژی شه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوان چوونه ناو زاویه، واته نزیـکترین شـوێن له پایته‌خته‌وه له‌وه‌تای له هه‌فته‌کانی سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی شـکسـتیان به بزوتنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان له‌و شـاره‌دا هێنا.
ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی له زاویه شه‌ڕه ته‌قه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداواندا کرد، له هه‌وڵێـکیاندا بۆ پاشهکشهپـێـکردنیان له ناوه‌ندی شـارۆچکه‌که.
له لایه‌کی دیکه گوته‌بێژێـکی سه‌رهه‌ڵـداوان گوتی چه‌کداره‌کانیان هه‌روه‌ها ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی سوورمان که 60 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ته‌رابلوسه‌وه دوره و هه‌روه‌ها غرهیان که ئه‌ویش 80 کیلۆمه‌تر له باشوری پایته‌خته‌وه دوره. هه‌واڵی گرتنی ئه‌م دوو شـارۆچکه‌یه هێشـتا له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆوه پـشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
به کۆنتڕۆڵکردنی زاویه و سوورمان و غرهیان سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌توانن ته‌رابلوس له شـاڕێـیه‌کی سه‌ره‌کی به‌ره‌و باشور دابـبڕن و هه‌روه‌ها یه‌کێـکی دیکه که به‌ره‌و ڕۆژئاوا و وڵاتی تونس ده‌چێت.