هه‌ردوو جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌ستیان به وتووێژی فه‌رمی نێوانیان کرد به راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی چاکتری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌شێت که سوودی بۆ جیهان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ دوای پێشوازیه‌کی گه‌رم له جو بایدانی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له هۆڵی مه‌زن له په‌کین، هه‌ردوو جێگران ده‌ستیان به وتووێژکردنی دوو قۆڵی کرد.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی " ژینوا " له زاری جێگری سه‌رۆکی چینی ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت له ده‌سپێکی تێبینیه‌کانی جێگری سه‌رۆکی چینی گوتی هه‌ردوو وڵات له هه‌موو کات زیاتر له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی مه‌زنتر هاوڕابوون. "ژی جینپینگ" گوتیشی په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌وه‌ی نێوان چین و ئه‌مه‌ریکا نه‌ک ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه به‌ڵکو له به‌رژه‌وه‌ندی جیهانیشدایه.
هاوکات له وه‌ڵامیدا "جۆ بایدن " ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی سه‌قامگیری ئابوری جیهان به‌نده له‌سه‌ر هاوکاری نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه پێشبینی ده‌کرێت که وتووێژه‌کان سه‌نگ بخه‌نه سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ئابوری که تیایدا به‌ڕێز بایدن هه‌وڵ‌ده‌دات که هاوتای چێنی دڵنیابکات له‌وه‌ی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له رووی ئابوریـیه‌وه پته‌وه و هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌گوزاری چینیش سه‌لامه‌ته .
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه ده‌ڵێن به‌های دراوی چینی زۆر که‌مه، ئه‌و کاره‌ی که به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وایانه سوودی ئاڵاگۆڕی بازرگانی ده‌داته چین که واده‌کات کاڵاکانی خۆی به هه‌رزانتر له بازاڕه‌کانی جیهاندا بفرۆشێت.