چالاکوانانی دژه حکومه‌تی یه‌مه‌ن له سه‌نعا‌ى پایته‌جت کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی ئه‌نجومه‌نێکی نیشتیمانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌کان بۆ لادانی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا سـاڵح له ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پایته‌خت ڕۆژێك پاش ئه‌وه هات که به‌ڕێز ساڵح ڕایگه‌یاند به‌م زووانه له سعودیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت گروپی جۆراوجۆری ئۆپۆزسیۆن به‌شداریان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کردووه و 143 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان هه‌ڵبژاردووه بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی ئه‌وه‌ی چالاكوانان به شۆڕشی ناوده‌به‌ن.
خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت له مانگی یه‌که‌وه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌ی سه‌رۆك ساڵح له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن. به‌ڕێز ساڵح ڕۆژیی سێشه‌ممه نه‌یارانی وه‌کو توندڕه‌وی سیاسی وه‌سفکردووه که ده‌یانه‌وێت وڵاته‌که به‌ره‌و دواوه به‌رن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆکی یه‌مه‌نی له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵه‌وه وا له وڵاتی شانشینی سعودیه و له‌وێ چاره‌سه‌ری برینه‌کانی بۆ ده‌کڕێت ، ئه‌وانه‌ی به هۆی هێرشێکی موشه‌کی بۆ سه‌ر کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی دووچاری هات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێز ساڵح سه‌رۆکی یه‌مه‌نی ئاماده‌ی ده‌ربڕی بۆتاوتوێکردنی پلانێکی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ جێگرکه‌ی.