تاڵیبانی پاکسـتان به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و جوته ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی ماڵی گه‌وره ئه‌فسه‌رێـکی هێزی ئاسایشی پاکسـتانی تیایاندا کرایه ئامانج
هۆڵه‌ندا ده‌ستیکردووه به لێکۆڵینه‌وه‌کردن له مه‌سه‌له‌ی هاککردنی کۆمپانیایه‌کی ئینته‌رنێتی وڵاته‌که‌ی که زانیاریـیه نهێنیـیه‌کانی دزراون و به‌کارهێنراون بۆ سیخوڕایه‌تیکردن به‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار که‌سی ئێرانی
ژه‌نه‌ڕاڵی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی پـلانداڕێژه‌ری هێزه‌کان بوو له عێراق و ئه‌فغانسـتان وا ئێسـتا به فه‌رمی پـۆسـتی سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا گرته ده‌ست
فه‌ره‌یدون عه‌باسی ده‌وانی ده‌ڵێت تاران به ته‌واوه‌تی هاوکاری ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی کردووه و به هیچ وابه‌سته پێکردنێکی تر قایل نابێت
هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌ڵێت پلانی هه‌یه زووتر له‌و واده‌یه‌ی پێشتر دانرابوو کۆنترۆڵی باری ئاسایشی ئه‌فغانستان بداته ده‌ست هێزه‌کانی له‌شکری و پۆلیسی وڵاته‌که
ژیانگ ی‌و ده‌مڕاستی حکومه‌تی چین ده‌ڵێت بێژینگ چاودێریه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی چه‌ک زیاد ده‌کات
تورکیا ده‌ڵێت هه‌موو په‌یوه‌ندیه بازرگانی و له‌شکریه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌ڵده‌په‌سێرێت ، هاوکاتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌روادێ و خراپتر ده‌بن
کاروانێـک که به لای که‌م له 200 ئۆتۆمبیل پـێـکهاتووه و لایه‌نگرانی قه‌زافیان تێدایه له لیبیاوه بۆ وڵاتی نه‌یجه‌ری دراوسێـیان په‌ڕیوه‌ته‌وه، له‌و ده‌مه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان به‌رده‌وامن له گردبوونه‌وه
ڕێـکخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت سوریا بۆ یه‌که‌م جاره ڕێـگه‌ی پـێداوه سه‌ردانی به‌ندیخانه‌یه‌ک بکات له‌وه‌تای له مانگی سـێـیه‌وه ڕاپه‌ڕینه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه
به‌رپرسێکی باڵای له‌شکری ئێران ده‌ڵێت ده‌بێت سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان هه‌رێمی سنوری بهجێبهێڵن نهر له‌وه‌ی ئێران بێر له وتووێژ سه‌باره‌ت به ئاگر به‌ست بکه‌نه‌وه.
دادگایـیکردنی سه‌رۆکی پێشووی میسر حوسنی موباره‌ک له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ده‌ستیپێکرده‌وه و بڕیاره پرۆسه‌ی گوێگرتنیش بۆ به‌رپرسێک و چه‌ند کارمه‌ندانی تری پۆلیسی میسری له دادگایه‌ك له قاهیره به‌ڕێوه‌بچێت.
کاربه‌ده‌سـتان و گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی یه‌مه‌ن بۆردومانی مزگه‌وتێـکی له باشوری وڵاته‌که‌دا کردووه و له ئاکامدا 7 که‌س کوژراون
کۆمه‌ڵێـکی سه‌رهه‌ڵـداوی کوردی پـێشـنیاری ئاگربه‌سـتێـکی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کردووه و ده‌ڵێت هیواداره ئه‌م هه‌نگاوه بـبێته مایه‌ی چاره‌سه‌رێـکی دیموکراتیـیانه بۆ شه‌ڕی نێوانیان
سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی به‌نی وه‌لید که یه‌کێـکه له‌و ناوچانه‌ی هێشـتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ماوه‌ته‌وه
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کانی سویسرا ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا دوا هوشیاری و ئاگاهی داوه‌ته سویسرا و داوا ده‌کات زانیاری ورد بداته ده‌ست سه‌باره‌ت به هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایی که گومانیان لێده‌کرێت بانکه‌کانی سویسرایان به‌کار هێنابێت تا فهرتو فێڵ له باجدان له حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن
سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل جارێکی تر ئاماده نه‌بوو داوای لێبوردن له تورکیا بکات له به‌ر هێرشه کوشنده‌که‌ی له‌شکری ئیسرائیل له ساڵی پار بۆ سه‌ر که‌شتیه‌کی به‌ره‌و غه‌زه له ڕێگادابوو، له ئاکام هێرشه‌که 9 چالاکوانی تورکیا کوژران.
دواترین زریانی به‌هێز کێشه‌وگرفتی بۆ ستانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا دروستکردووه و بارانێـکی زۆری له هه‌ردوو ستانی لویزیانا و مسیسپی سه‌ر کهنادوی مه‌کسیک لێـکه‌وتووه‌ته‌وه
گه‌وره به‌رپـرسی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت سوریا قایل بووه میوانداری بکات له سه‌ردانێـکیدا بۆ ئه‌و وڵاته که ڕه‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت
به‌رپرسانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژکراو خۆی به خاڵێکی پشکنینی سه‌ربازیدا داوه و بووته هۆی کوژرانی 3 سه‌رباز و بیرنداربوونی 7 ی دیکه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌رپرسانی ئێران گوتیان یه‌که‌م ده‌زگای وزه‌ی ناوه‌کی به تۆڕی ئه‌لیکتریکی نیشتمانیه‌وه به‌ستراوه
زیاتر نیشـان بده