خه‌باتکاران ده‌ڵێن هێزی ئاسایشی سوریا به‌لایه‌نی که‌م 3 که‌سیان کوشتووه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی ڕۆژی شه‌ممه بۆ گه‌ڕان به دووای کاربه‌ده‌ستێکی پله‌به‌رز که گوتبووی وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌ستی له کار کێشاوه‌ته‌وه.
لێکۆڵه‌ره‌وانی ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنییان له لیبیا دۆزیوه‌ته‌وه که تیایدا وا ده‌رده‌که‌وێت هاوکاری نزیک هه‌بووه له نێوان ئاژانسه‌کانی هه‌واڵگیری ڕۆژئاوا‌و ڕژێمی پێشووی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، کهCIA یش یه‌کێک بووه له‌و ئاژانسانه‌ی یارمه‌تی حکومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی داوه بۆ ڕفاندنی تیرۆرستان له وڵاتانی بیانی‌دا.
جه‌ماوه‌ری ناڕازی له سوریا ئه‌م هه‌ینیـیه‌ش خۆپـیشـاندانیان سـازکرد سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش به چوارده‌وری هه‌ندێـک له مزگه‌وته‌کاندا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو ڕۆژی هه‌ینی گوتی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ئاسـتی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ سـکرتێری دووه‌م هێناوه‌ته خوارێ
کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت تورکیا و ئێران کارێـکی ئه‌وتۆیان بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل نه‌کردووه، له‌و ده‌مه‌ی په‌لاماره‌کانیان له دژی جوداخوازانی کورد له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ن
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـۆلیسی تورکیا له ئسته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی کورد به یه‌کیان دادا. خۆپـیشـاندانه‌که له لایه‌ن پارتی ئاشـتی و دیموکراسی BDP سـازکرا
راپـۆرتێکی نوێ ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که دوای نزیکه‌ی 10 ساڵ له هێرشه تیرۆریستیـیه‌کان، وڵات هێشتا به هێندی پێویست سه‌لامه‌ت و پارێزراو نیـیه
نوێنه‌رانی 60 وڵاتی جیهان له پاریس گردبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به ئایندهی لیبیا له پاش موعه‌ممه‌ر قه‌زافی
به‌رپرسانی له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن له مانگی رابردوودا هیچ سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکایی له عێراقدا نه کوژرا
به‌رپرسانی له‌شکری پاکستانی ده‌ڵێن له ده‌مێکی زووی ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی هیندستان ته‌قه‌یان له ئه‌وبه‌ری سنوور کردووه
دادوه‌ری گشـتی له شـاری حه‌مای ناوه‌ندی سوریا ده‌سـتی له‌کارکێشـایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه کوشـندانانهی حکومه‌ت له دژی خۆپـیشـانده‌رانی دیموکراسیخواز ده‌ستیداوه‌تێ
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی به‌حره‌ین ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش له گوندێـکی شیعه ئاینزاکان گازی فرمێسـک ڕێژیان گرتووه‌ته خۆپـیشــاندهرانی دژه حکومه‌ت و کوڕێـکی لاویان کوشتووه
له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی له نوێژی چه‌ژن لێبوونه‌وه و به‌ره‌و ماڵه‌کانیان ده‌گه‌ڕانه‌وه گومانبارێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و 10 که‌سی کوشـتووه و به لای که‌م 17 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه
دهسهڵادرانی ڕووسیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له گرۆزنی پایته‌ختی چیچان 3 هێرشبه‌ری خۆکوژ به‌لای که‌م 9 که‌سیان کوشتووه که حه‌وتیان له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون
چالاکوانانی مافی مرۆڤ و دانیشـتوان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به تانکه‌وه خۆیان به شـاری حه‌مای ناوه‌ندی وڵاته‌که‌دا کردووه و سه‌رله‌نوێ ده‌سـتیان به ده‌سـتگیرکردنی خه‌ڵـکی کردووه
دیپـلۆماتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن سزاکانی سه‌ر چه‌ند بهندهرێـک و کۆمپانیایه‌کی نه‌وت و زیاتر له ده ده‌زگای دیکه‌ی لیبیا له‌وانه‌یه به زووترین کات ڕۆژی هه‌ینی لابـبرێن
ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵـداوان له لیبیا داوا له کاربه‌ده‌سـتانی جه‌زائیر ده‌که‌ن هاوسه‌ری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له‌گه‌ڵ ئه‌و 3 منداڵه‌ی که بۆ جه‌زائیر ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ڵاتن ڕادهسـتیان بکه‌ن
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌م سه‌رکوتکردنه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌کانی حکومه‌ت پاش ئه‌وه هات که به هه‌زاران که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ سه‌رله‌نوێ داواکردنه‌وه‌ی ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات
چالاکوانانی دژی حکومه‌ت له یه‌مه‌ن له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا دواکانیان نوێکرده‌وه بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆك عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له ده‌سه‌ڵات
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوته‌بێژێـکی سه‌رهه‌ڵـداوان گوتی ئه‌گه‌ر بێت و دانوسـتاندنه‌کان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی خێڵه‌کی شـکست بهێنێت ئه‌وا به زه‌بری هێز ده‌ست به‌سه‌ر شـاره‌که‌دا ده‌گرین
زیاتر نیشـان بده