ئێران ده‌ڵێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ده‌شێت بدرێت به پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پشکنینی ته‌واوی جم و جۆڵه ناوکیه‌کانی ئێران ئه‌وه‌ی تیادا نییه ڕێگه بدرێت به پشکنه‌ران، به‌وه‌ی له ڕێی ئاگادارکردنهوهیهکهوه ماوه‌که‌ی کورت بێت بتوانن بچنه ئێرانه‌وه.
فه‌ره‌یدون عه‌باسی ده‌وانی، سه‌رۆکی بواری ناو‌کی ئێران ده‌ڵێت تاران به ته‌واوه‌تی هاوکاری ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی کردووه و به هیچ وابه‌سته پێکردنێکی تر قایل نابێت .
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی فه‌ره‌یدون عه‌باسی له ئاژانسی ئیسنای سه‌ر به حکومه‌تی ئێرانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئیسنا له زاری عه‌باسیه‌وه گوتبوی ئێران خوازیاره ده‌رفه‌تی پشکنینی ته‌واو بداته پشکنه‌رانی ده‌زگای چاودێری وزه‌ی ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاودێریکردنی جم و جۆڵه ناوکیه‌که‌ی ئێران تا ماوه‌ی پێنج ساڵ ئه‌گه‌ر بێت و سزاکانی سه‌ر ئێران لابدرێن.
هه‌رچۆنێک بێت له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌یدا گوتویه‌تی هاوکاریکردنهکانی ئێران دانانی پرۆتۆکۆلی تری له خۆنه‌گرتووه.