ژه‌نه‌ڕاڵی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی پـلانداڕێژه‌ری هێزه‌کان بوو له عێراق و ئه‌فغانسـتان وا ئێسـتا به فه‌رمی پـۆسـتی سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا گرته ده‌ست.
ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تره‌یه‌س که له‌م دوایـیانه‌دا له له‌شـکر خانه‌نشین کرا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـکی تایبه‌تدا له کۆشـکی سـپی له به‌رده‌م جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن وه‌ک سه‌رۆکی CIA سوێندی فه‌رمی خوارد.
له ئێستادا په‌تره‌یه‌س ده‌بێته 20 هه‌مین سه‌رۆکی CIA ، که که‌متر له هه‌فته‌یه‌ک ماوه بۆ 10 هه‌مین سـاڵیادی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی 11 ی سـێـپـته‌مبه‌ر ئه‌وانه‌ی له نیویۆرک و واشنتنی پایته‌خت کران. ده‌یڤد په‌تره‌یه‌س شوێنی لیۆن په‌نێتای گرتۆته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێسـتا بووه‌ته وه‌زیری به‌رگری.
په‌تره‌یه‌سی ته‌مه‌ن 58 سـاڵ که 37 سـاڵی له‌گه‌ڵ له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ربرد، دواترین پـۆستی فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان بوو.