کاربه‌ده‌سـتان و گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی یه‌مه‌ن بۆردومانی مزگه‌وتێـکی له باشوری وڵاته‌که‌دا کردووه و له ئاکامدا 7 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتێـک به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی گوت ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له جه‌عار کرا هه‌له‌یه‌ک بوو و له‌شـکر مه‌به‌ستی لێدانی مزگه‌وتێـکی بچوکتر بووه که له لایه‌ن چه‌کداره گومانباره‌کانی ئه‌لقاعیده‌وه ده‌سـتی به‌سه‌رداگیراوه.
میلیتانه‌کان له مانگی چوار ده‌سـتیان به‌سه‌ر جهعاردا گرت و ئامادهبوونێـکی به‌هێزیان له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه و به‌رده‌وام شوێنی شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی یه‌مه‌ن و یاخیبووانی ئه‌لقاعیده‌یه.
ئه‌م توندوتیژیـیه پاش چه‌ند ڕۆژێـک هات له‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن گوتیان له ناوچه‌ی نائارامی باشوری وڵاته‌که خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نیـیه‌وه خۆی به خاڵێـکی پـشـکنینی له‌شـکریدا داوه و له ئه‌نجامدا 3 سه‌رباز کوژراون و 7 ی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیشیان ئه‌و خۆکوژه ڕۆژی شه‌ممه ئۆتۆمبیله‌که‌ی به‌و خاڵی پـشـکنینه دا که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێـگای نێوان شـاری به‌نده‌ری عه‌ده‌ن و زنجبار.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه سه‌رچاوه هه‌واڵیـیه‌کانی ناو له‌شـکر و کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی گوتیان 3 سه‌ربازی دیکه و 12 میلیتان کوژراون له شه‌ڕی نێوان ئیسلامیـیه‌کان و ئه‌و یه‌که له‌شـکریـیانه‌ی به‌ره‌و زنجبار پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن.