دواترین زریانی به‌هێز کێشه‌وگرفتی بۆ ستانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا دروستکردووه و بارانێـکی زۆری له هه‌ردوو ستانی لویزیانا و مسیسپی سه‌ر که‌نادوی مه‌کسیک لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه زریانی Lee له نزیك شاری نیوئۆرلێنزه‌وه گه‌یشته وشکایی، لافاوی سه‌رشه‌قامه‌کان ئه‌و کاولکاریه ده‌هێنێته‌وه بیر که چه‌ند ساڵیك له‌مه‌وبه‌ر به هۆی زریانی کاتریناوه که‌وته‌وه.
شاری لویزیانا له ژێر ئاگاهی ڕوودانی لافاودایه، له کاتێکدا له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه بڕیاری چۆڵکردنی ناوچه نزمه‌کان دراوه.
پێش ئه‌وه‌ی زریانه‌که بگاته وشکایی به خاوی ده‌جوڵایه‌وه و پاشان به باوبۆرانێکی به‌هێزه‌وه له خانووبه‌رکانی که‌نداوی مه‌کسیکی دا.
ناوه‌ندی باوبۆرانی نیشتمانی ئه‌مریکی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری هه‌یه Lee نزیکه‌ی 50 سانتیمه‌تر باران له چه‌ند ستانێکدا ببارێنێت کاتێك به‌سه‌ر باکوری دۆڵی میسیسپیدا تێپه‌ڕده‌بێت.
هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زریانی ئایرین بووه هۆی کاولکاری به درێژایی کاناری ڕۆژهه‌ڵاتی ولاته یه‌کگرتووه‌کان، زیاتر له 40 قوربانی لێکه‌وته‌وه و بووه هۆی زیانی به به‌های ملیاره‌ها دۆلار له‌و ستانانه‌ی سه‌ر که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا، له کارولاینای باکور هه‌تا ستانی ڤه‌رمۆنت.
دواتر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ستبه‌چێ له دوا زیانه‌کان ئاگادربووه‌وه و سه‌ردانی ستانی نیوجێرسی کرد که زیاترین زیانی لێکه‌وتبووه‌وه. سه‌ردانی سێهه‌م گه‌وره شاری پاترستنی کرد که به‌هۆی بارانه زۆره‌کانی ئایرینه‌وه له ئاو نوقم بووبوو.