هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌ڵێت پلانی هه‌یه زووتر له‌و واده‌یه‌ی پێشتر دانرابوو کۆنترۆڵی باری ئاسایشی ئه‌فغانستان بداته ده‌ست هێزه‌کانی له‌شکری و پۆلیسی وڵاته‌که، واته به‌ر له ساڵی 2014 .
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ناتۆ دوابه‌داوی ئه‌وه دێت که مانگی هه‌شتی رابردوو مانگێکی خوێناوی بوو بۆ هێزه سه‌ربازیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ئه‌فغانستاندا.
ژه‌نه‌راڵ کارستن جه‌یکبسن، ده‌مڕاستی هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ککردنی ئاسایشی ده‌ڵێت باری ئاسایشی و چۆنیه‌تی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنیش له ئه‌فغانستاندا به‌ره‌وپێشچونێکی گه‌وره‌ی به خۆوه بینیوه.
ژه‌نه‌ڕاڵ جه‌یکبسن ده‌ڵێت مه‌شق و ڕاهێنانپێکردنی 350 هه‌زار سه‌ربازی هێزه ئاسایشیه‌کانی ئه‌فغانستان له‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆی دانراوه زۆر زیاتر چۆته پێش.
ناتۆ له قۆناغی یه‌که‌می به ده‌سته‌وه دانی به‌رپرسێتی ئاسایشیدایه بۆ ئه‌فغانیه‌کان که بڕیاره له ماوه‌ی سێ ساڵدا کۆتایی پێبێت.
هاوکات کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌کانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ئه‌ندازیارێکی سیڤیلی ئه‌مه‌ریکایی له کابوڵ به کوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه که نه‌یانخواستووه ناویان بهێنرێت به ئاژانسه‌کانی ده‌نگ و باسیان گوتووه ڕۆژێک پێشتر ته‌رمی ئه‌و که‌سه ئه‌مه‌ریکاییه له پایته‌ختی وڵاته‌که دۆزراوه‌ته‌وه.
وێڕای توندی باری ئاسایشی له کابوڵ به‌ڵام یاخیبوان توانایان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاست به‌رز.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتداران ته‌رمی دوو که‌سی ئه‌ڵمانییان له باکوری ئه‌فغانستان دۆزیوه‌ته‌وه که به گولـله کوژراون. ئه‌م دوو که‌سه ئه‌ڵمانییه له مانگی ڕابردووه‌وه دیار نه‌مابوون که بۆ شاخه‌وانی چوبوونه باکوری ئه‌فغانستان.