گه‌وره به‌رپـرسی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت سوریا قایل بووه میوانداری بکات له سه‌ردانێـکیدا بۆ ئه‌و وڵاته که ڕه‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی سوریا به‌رده‌وامن له سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی سـیاسی خۆیان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا.
سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له قاهیره گوتی حکومه‌تی سوریا پـێی گوتووه له سه‌ردانه‌که‌ی پـێشـوازی لێ ده‌کات. ده‌ڵێت ئه‌و له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا نیگه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژیانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاندووه و هه‌روه‌ها گوێ له ڕاوبۆچوونی ڕێبه‌رانی سوریا ده‌گرێت.
هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، کاربه‌ده‌سـتانی سوریا به‌یانـنامه‌یه‌کی کۆمکاری عه‌ره‌بیان ڕه‌تکرده‌وه که تیایدا داوای کۆتایی‌هێنان به توندوتیژی ده‌کات. ئه‌م ڕێـکخراوه عه‌ره‌بیـیه که سوریا تیایدا ئه‌ندامه، له حکومه‌تی سوریای خواست کۆتایی به‌و خوێن ڕشتنه بهێنێت به‌ر له‌وه‌ی کات به‌سه‌ر بچێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت زیاتر له 2200 که‌س کوژراون له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه سه‌رکوتکردنی حکومه‌ت بۆ سه‌ر خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتیپـێـکردووه، ئه‌وانه‌ی داوای چاکسـازی و کۆتایی‌هێنان به حوکمڕانی زۆرداری سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی توندوتیژیـیه‌کان ده‌خاته ئه‌سـتۆی وه‌ک خۆی ناویان ده‌بات به تاقمه چه‌کداره‌کان و هه‌روه‌ها تێرۆریسـتانی که پـیلانگێڕانی بیانی پـشـتگیریان ده‌که‌ن.