سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی به‌نی وه‌لید که یه‌کێـکه له‌و ناوچانه‌ی هێشـتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ماوه‌ته‌وه. چه‌کدارانی دژ قه‌زافی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتیان ئه‌وان بۆ هێرشبردن ئاماده‌ن.
ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی لیبیا NTC ڕۆژی شه‌ممه داوای له هاوڵاتیانی سیڤیل کرد ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه‌دان که هێشـتا هێزه‌کانی قه‌زافی لێ‌ماوه بێنه پاڵیان و په‌یمانی داوه تۆڵه نه‌کرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا دوا مۆڵه‌تی دانانی چه‌کی بۆ نه‌یارانی خۆی هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو درێژکرده‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ڵێن ئه‌وان هیوادارن خۆیان لابده‌ن له گه‌مارۆ و په‌لاماردانی ناوچه سیڤیلیـیه‌کان.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ئیتالیا، فرانکۆ فراتینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاگاهی دا له مه‌ترسی لابردنی هه‌موو کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری سه‌رده‌می قه‌زافی و داوای له لیبیا و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی له عێراق کرا دووباره نه‌کرێته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له پاش ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن له سـاڵی 2003 ، ئه‌مه‌ریکا و عێراق له‌شـکری وڵاته‌که‌یان هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و بووه مایه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری عێراقی به‌بێ کاروکاسپی بکه‌وه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌ندێـکیان په‌یوه‌ندی به یاخیبووانه‌وه بکه‌ن.
به‌ڕێز فرانکۆ فراتینی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده سه‌ر ڕێـگه‌نه‌دان به هیچ دزه‌کردنێـک له لایه‌ن توندڕه‌وانه‌وه بۆ ناو حکومه‌تی نوێی لیبیا.