دادگایـیکردنی سه‌رۆکی پێشووی میسر حوسنی موباره‌ک له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ده‌ستیپێکرده‌وه و بڕیاره پرۆسه‌ی گوێگرتنیش بۆ به‌رپرسێک و چه‌ند کارمه‌ندانی تری پۆلیسی میسری له دادگایه‌ك له قاهیره به‌ڕێوه‌بچێت.
هێزه‌کانی ئاسایش له ده‌ره‌وه‌ی دادگادا له‌گه‌ڵ خۆپیشاده‌راندا به‌گژ یه‌کدا چوونه‌وه که ژماره‌یه‌کیان به‌ردیان پێدا هاویشتن.
به‌ڵام پرۆسه‌که به ته‌له‌فزیۆن په‌خش نه‌کرا به پێچه‌وانه‌ی دوو پرۆسه‌که‌ی تری دادکاییکرنه‌که‌ی که به‌ڕێز موباره‌کیان نیشاندابوو له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌کی نه‌خۆش پاڵکه‌وتبوو له ناو ژووری دادگادا و هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی له ته‌نیشته‌وه ڕاوه‌ستابوون. دادپرسه‌که‌ی له دادگایی‌کردنی به‌رپرسیاره فه‌رمانی دابوو په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی پرۆسه‌که ڕابگیرێت.
به‌ڕێز موباره‌ك بێ گوناهی خۆی له تاوانه‌کانی ئاڕاسته‌ی کراون ڕاگه‌یاندووه که بریتین له کوشتنی850 خۆپیشانده‌ر له میانه‌ی ڕاپه‌رینه‌که‌ی میسر ئه‌وه‌ی بووه هۆی له‌کارخستنی له ده‌سه‌ڵات.
و هه‌روه‌ها دووچاری تۆمه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی و پێشێلکر‌دنی ده‌سه‌ڵات بۆته‌وه.