ڕێـکخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت سوریا بۆ یه‌که‌م جاره ڕێـگه‌ی پـێداوه سه‌ردانی به‌ندیخانه‌یه‌ک بکات له‌وه‌تای له مانگی سـێـیه‌وه ڕاپه‌ڕینه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه.
سه‌رۆکی ڕێـکخراوه‌که جاکۆب کێڵێنبێرگ ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی حکومه‌تی سوریا ڕێگه‌ی به شـاندێـکی ڕێـکخراوه‌که‌یان داوه سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی دیمه‌شق بکات. ده‌شڵێت له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د باسی له سه‌رکوتکردنه توندوتیژه‌کانی حکومه‌تی له دژی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو کردووه.
سه‌رۆکی خاچی سوور ده‌شڵێت ئه‌و ده‌رباره‌ی یاسا و ڕێسای به‌کارهێنانی هێز له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش و هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به ڕێزگرتن له جه‌سته و شکۆمه‌ندی ده‌سـتگیرکراوه‌کاندا له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د قسه‌ی کردووه. هه‌روه‌ها داواشی کردووه بریندار و نه‌خۆشه‌کانیش چاره‌سه‌ربکرێن.
جاکۆب کێڵێنبێرگ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا ڕێگه‌ی به‌م سه‌ردانه داوه.