ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌رپرسانی ئێران گوتیان یه‌که‌م ده‌زگای وزه‌ی ناوه‌کی به تۆڕی ئه‌لیکتریکی نیشتمانیه‌وه به‌ستراوه.
وه‌ك ده‌ڵێن ده‌زگای ناوه‌کی (بووشه‌هر) 60 مێگاوات وزه به‌رهه‌م دێنێت.
ده‌زگاکه له مانگی هه‌شتی ڕابردوودا به‌هۆی دواکه‌وتنه‌وه ده‌ستبه‌کارنه‌بوو، یاسادانه‌رانی ئێران هۆکه‌یان خسته ئه‌ستۆی کۆمپانیاکانی بیناسازی رووسیا.
له مانگی ڕابردوودا ڕۆژنامه‌ی ( ئافتاب) له زاری په‌رله‌مانتار ئه‌سغه‌ر جه‌لا‌لیانه‌وه بڵاویکرده‌وه، کۆمپانیای وزه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت Rosatom له بنیاتنانی ده‌زگاکه‌دا به‌ڵێنه‌کانی به‌جێ‌نه‌گه‌یاندووه.
به ڕۆژنامه‌که‌شی گوت بڕی تێچوونی دروستکردنی ده‌زگاکه به‌رزبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێکی کۆنتراکته‌که‌ی نێوان ئێران و ڕوساتۆم به‌رزترین ئاستی تێچوون و کاتی ئاماده‌بوونی ده‌زگاکه‌ی تێدا ده‌ستنیشان‌نه‌کراوه.
جه‌لالیان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێرانه و له سه‌رپه‌رشتی ڕه‌وشی ده‌زگای بووشه‌هه‌ر به‌رپرسه، به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی دواکه‌وتنه‌وه له‌وه‌تای له ساڵی 1995 ه‌وه ڕوسیا ده‌ستی به‌کارکردوه، بنکه‌که زیانی لێکه‌وتووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و هاوپه‌یمانانی، ئێران تومه‌تبارده‌که‌ن به‌وه‌ی له ژێر په‌رده‌ی به‌رنامه‌ی وه‌زه بۆ کاروباریی سیڤیل، هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی جه‌کی ناوه‌کی ده‌دات. ئێران ئه‌م توومه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه.