تاڵیبانی پاکسـتان به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و جوته ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی ماڵی گه‌وره ئه‌فسه‌رێـکی هێزی ئاسایشی پاکسـتانی تیایاندا کرایه ئامانج و بووه مایه‌ی کوژرانی به لای که‌م 22 که‌س که هاوسه‌ری ئه‌فسه‌ره‌که له نێویاندایه.
پـۆلیس گوتوویه‌تی هێرشبه‌ری یه‌که‌م ماشێنه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی جێـگری سه‌رۆکی هێزی نیمچه له‌شـکری سه‌ر سـنووری باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که له ناوچه‌ی کوێتا ته‌قاندووه‌ته‌وه. پاشان خۆکوژی دووه‌م به پـیاده خۆی به ماڵی ئه‌فسه‌ره‌که کردووه و له‌وێ خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
ماڵی ئه‌فسه‌ره‌که زیانێـکی زۆری پـێگه‌یشـتووه و هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی برینداربوونی زیاتر له 60 که‌سی دیکه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێزی نیمچه له‌شـکری پاکسـتان له شه‌ڕی دژی تاڵیباندا له هه‌موو ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که زۆر چالاک بووه، له‌وانه ناوچه خێڵه‌کیـیه‌کانی سه‌رسنووری وڵاته‌که له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتاندا.
پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزی نیمچه له‌شـکری پاکسـتان به‌شداری له کرده‌وه‌یه‌کدا کرد له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌زگای هه‌واڵگری پاکسـتانی و ئه‌مه‌ریکایی له ناوچه‌ی کوێتا بۆ ده‌سـتگیرکردنی گه‌وره گومانبارانی ئه‌لقاعیده.