ڕێبه‌رانی کوردی سوریا هێزی ئاسایشی حکومه‌ت تاوانبار ده‌که‌ن به ته‌قه‌کردن له‌و که‌سانه‌ی که له مه‌ڕاسیمی به‌خاکسپاردنی ڕێبه‌ری کورده‌کان له شاری قامیشلۆ به‌شدارییان کردبوو. به‌لایه‌ی که‌م پێنج که‌س کوژران و سێ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
سه‌رۆک وه‌زیری ژاپۆن خواستی خۆی بۆ سه‌ردانی کردنی کۆریای باکور ڕاگه‌یاندووه به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی درێژده‌می هاووڵاتیانی ژاپۆنی که ماوه‌ی ده ساڵ زیاتره له لایه‌ن موخابه‌راتی کۆریای باکوره‌وه ڕفێنراون. ستیڤ هێرمن له تۆکیۆوه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب به لوله‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له باشوری عێراقدا، ئاگر له لوله نه‌وته‌کان به‌ربوو و بوو به مایه‌ی ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی.
هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ده‌ستڕێژیان له‌و خه‌ڵکانه کردووه که ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی به خاکسپاردنی ڕێبه‌رێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆن بوون، له ئه‌نجامدا دوو که‌س گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه جه‌نگاوه‌رانی هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا پێشڕه‌ویان کرد بۆ شاری سرت ئه‌و شاره‌ی ڕێبه‌ری پێشووی لیبیا معه‌مه‌ر قه‌زافی لێ له‌دایک بووه، له کاتێکدا خۆڵبارین ناوچه‌که‌ی داپۆشیبوو.
هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا له هێرشه‌کانیاندا بۆ سه‌ر شـاری سـرتی شوێنی له‌دایکبووی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به‌رده‌وامن و هاوکات خودی قه‌زافی داوا له لیبیـیه‌کان ده‌کات ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر حکومه‌تی کاتی ده‌رببڕن
خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵ 2011 به شه‌ریکی به‌خشراوه‌ته 3 ژن له ئه‌فریقا و ئاسیا، ئالن جانسون سرلیف و لیما گبووی له لایبیریا و ته‌وه‌کول عه‌بدولسه‌لام کرمان له وڵاتی یه‌مه‌ن.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری لیبیا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتوویانه ڕه‌نگه هێزه شـۆڕشگێڕهکان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکدا ده‌ست به‌سه‌ر شـاری سـرتدا بگرن
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما داوا له کۆنگرس ده‌کات پلانی 447 ملیار دۆلاره‌که په‌سه‌ند بکه‌ن و ده‌ڵێت ئه‌مه ئابوری ده‌بوژێنێته‌وه و هه‌وره‌ها کار ده‌خولقێنێت
مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی داوا له وڵاتانی ئه‌وروپایی ده‌کات پشتیوانی به گوته‌ی خۆی له به‌هاری فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان بکه‌ن
شه‌ڕ و پێکدادان له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و لایه‌نگرانی ڕێبه‌ره خێڵه‌کیـیه‌کانی دژی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵلإ ساڵح ده‌ستیپێکرده‌وه
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی له‌شکری ده‌سه‌ڵاتدار له میسر ده‌ڵێت به‌نیاز نیـیه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه له کاتێکدا داواکان به‌رده‌وامن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی مه‌ده‌نی له وڵاته‌که
له میانه‌ی شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی سوری و سه‌بازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له سوپای به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی وڵات له نزیک سنووری تورکیا، 4 سه‌ربازی حکومه‌تی سوری کوژراون
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی سـزای خۆی به‌سه‌ر سوریا ده‌سه‌پـێنێت هه‌رچه‌نده به‌رنووسێـکی داڕێژراوی ئه‌وروپایی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا شـکستی هێنا
وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ ئه‌مڕۆ له شاری برۆکسل وا کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌رکی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی ناتۆ له لیبیا و جه‌نگی ئه‌فغانستان
له میانه‌ی هێرشێکی ئاسمانی له پارێزگای خوستی باشوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات له نزیک سنووری پاکستان، ڕابه‌رێکی باڵای گروپی حه‌قـقانی سه‌ر به تۆڕی قاعیده‌یان کوشتووه
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند که‌وا ئیسرائیل مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چونکه خاوه‌نی چه‌کی ناوه‌کیـیه
به‌حره‌ین حوکمی زیندانی بۆ 19 که‌س بڕیه‌وه و به‌م جۆره ژماره‌ی ئه‌و جالاکوانانهی له هه‌فته‌ی پێشوودا حکومی زیندانیدران گه‌یشته 81 که‌س
هێزه‌کانی پۆلیسی پاکستانی پتر له 70 که‌سیان ده‌ستگیرکردووه به هۆی په‌یوه‌ندیان به کاری توندوتیژی تائیفی ئه‌م دوایـیه له پارێزگای بلوچستان
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری فه‌رمانڕه‌وای میسر وتووێژی ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له ههرێـمیـیهکان
زیاتر نیشـان بده