سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما داوا له کۆنگرس ده‌کات پلانی 447 ملیار دۆلاره‌که په‌سه‌ند بکه‌ن و ده‌ڵێت ئه‌مه ئابوری ده‌بوژێنێته‌وه و هه‌وره‌ها کار ده‌خولقێنێت.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له کۆشـکی سـپی به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان پـێویسـتیان به یارمه‌تیـیه و ئابوریش پـێویسـتی به بزواندن هه‌یه.
به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێت یاسای خولقاندنی کار یارمه‌تی 1.9 ملیۆن ئه‌مه‌ریکایی ده‌دات تاوه‌کو بۆ سه‌ر کاره‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه، له نێویاندا مامۆسـتا و کارمه‌ندانی ئاگرکوژێنه‌ره‌وه و پـۆلیس و کارمه‌ندانی بنیاتنانه‌وه. ده‌شڵێت گۆمان تێدا نیـیه گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری کزبووه. هه‌روه‌ها ئاگاهیشی داوه که په‌سه‌ندنه‌کردنی ئه‌و پـلانه ده‌بێته هۆی هێنانه‌کایه‌وه‌ی گرفتی زیاتر له‌وه‌ی که ئێسـتا هه‌ن.
سه‌رۆک ڕایگه‌یاند که‌وا سینات هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پـلانه ده‌دات و داوای له یاسادانه‌ران کرد که په‌سه‌ندی بکه‌ن. ده‌شڵێت ئه‌و پـلانه‌ی له لایه‌ن کۆماریـیه‌کانه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌م کۆنگرس زۆر که‌موکورتی تێدا هه‌یه سه‌باره‌ت به که چی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری پـێویسـته بکرێت.