هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ده‌ستڕێژیان له‌و خه‌ڵکانه کردووه که ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی به خاکسپاردنی ڕێبه‌رێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆن بوون، له ئه‌نجامدا دوو که‌س گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌و ده‌ستڕێژکردنه‌ی ئه‌مڕۆ له کاتێکدا بوو که نزیکه‌ی 50 هه‌زار که‌س له سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاری قامیشلۆ له سوریا گردبوونه‌وه بۆ به‌خاک سپاردنی ته‌رمی " میشعه‌ل ته‌مۆ " ی که‌سایه‌تی ئۆپۆزیسیۆن له سوریا .
پرسه‌گێڕانی به‌شداربوی ڕێوڕه‌سمه‌که له دروشمه‌کانیاندا داوایان له حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کرد ده‌ست له کار بکێشێته‌وه و هاواریان ده‌کرد ئه‌ی به شاری سه‌رۆک بڕۆ و واز له ده‌سه‌ڵات بهێنه .
شایانی باسه به‌ڕێز " میشعه‌ل ته‌مۆ " یه‌کێکه له ناودارترین که‌سایه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی سوری دوێنی له لایه‌ن که‌سانی ده‌مامۆک کراو کوژرا ، ئه‌وانه‌ی هێرشیان کرده سه‌ر ماڵه‌که‌ی له شاری قامیشلوی باکوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا. به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نییه هێرشبه‌ره‌کان کێ بوون.
میشعل ته‌مۆ ی کوژراو ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئۆپۆزیسیۆنی سوری بوو که به‌م دواییانه دامه‌زرێندرا و هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری پارتی پاشه‌ڕۆژی کوردی بوو له سوریا.