وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری فه‌رمانڕه‌وای میسر وتووێژی ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له هه‌رێـمیـیه‌کان، ئه‌مه‌ش له پاش هێرشه سه‌رسـنووریـیه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی نێوان میسر و ئیسرائیل ئه‌وانه‌ی بوونه مایه‌ی تێـکچوونی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماتیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
به‌ڕێز په‌نێتا و موشیر حسێن ته‌نتاوی له میانه‌ی وتووێژیاندا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له قاهیره باسیشـیان له کۆمه‌ڵێـک بابه‌تی دیکه کرد، له‌وانه کاردانه‌وه‌ی میسر له به‌رامبه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب که به‌شێـکیان بوونه مایه‌ی ده‌سـتبه‌رداربوونی حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات.
گرژیـیه‌کانی نێوان ئیسرائیل و میسر له مانگی هه‌شته‌وه پـتربوون کاتێـک به لایه‌نی که‌م 8 ئیسرائیلی له هێرشی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له نیمچه دورگه‌ی سینای باشوری ئیسرائیل‌دا کوژران. پاشان 5 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایشی میسریش کوژران کاتێـک هێزه‌کانی ئیسرائیل دوای ئه‌و میلیتانانه که‌وتن که بۆ ناو سینا هه‌ڵاتن.
په‌نێتا گوتی ئه‌و هه‌روه‌ها داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر کردووه ئیلان گراپـێل ئازاد بکه‌ن که به تاوانی سیخوڕێتیکردن بۆ ئیسرائیل له میسر ده‌سـتگیرکراوه.