هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا له هێرشه‌کانیاندا بۆ سه‌ر شـاری سـرتی شوێنی له‌دایکبووی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به‌رده‌وامن و هاوکات خودی قه‌زافی داوا له لیبیـیه‌کان ده‌کات ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و حکومه‌ته کاتیـیه ده‌ربـبڕن که له ده‌سه‌ڵاتی لاداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ناوه‌ندی شه‌ڕه‌کان له ده‌وری سه‌نته‌ری واگادۆگۆ بۆ کۆنفراسه‌کان بوون که له‌وێ لایه‌نگرانی قه‌زافی خۆیان دامه‌زراندووه.
فه‌رمانده‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه پـێشـبینیـیان کردووه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر شـاره‌که‌دا بگرن. جه‌نگاوه‌ره‌کانیان له هه‌ردوو لای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای شـاره‌که‌وه پـێشـڕه‌ویـیان کردووه.
سرت ده‌که‌وێته دوری نزیکه‌ی 400 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوس و یه‌کێـکه له‌و ناوچه که‌مانه‌ی که هێشـتا له ژێر ده‌ستی لایه‌نگرانی قه‌زافی ماوه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له په‌یامێـکی ده‌نگیدا ئاگاهی به ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ی به ڕسکانچووی دا ئه‌وانه‌ی ئێسـتا پـشـتگیری له حکومه‌تی کاتی لیبیا ده‌که‌ن له‌وه‌ی خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانی ناتۆ سه‌رو ئه‌نجومه‌نیان بۆ پـێـکبهێنێت و ڕه‌نگه یه‌ک له دوای یه‌ک بیانگۆڕێت.
هه‌روه‌ها قه‌زافی له‌و په‌یامه‌ی که له لایه‌ن ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لڕه‌ئی سوریـیهوه په‌خشکرا، داوای له لیبیـیه‌کان کرد به ملیۆنان خۆپـیشـاندان له دژی حکومه‌تی کاتی بکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شوێنی قه‌زافی هه‌تا ئێسـتا نه‌زانراوه و ڕوون نیـیه که‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی تۆمارکردووه. ئه‌مه یه‌که‌م پهیامێتی که زانرابێت له‌وه‌تای ناوه‌ڕاستی مانگی نۆوه.