ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی سـزای خۆی به‌سه‌ر سوریا ده‌سه‌پـێنێت هه‌رچه‌نده به‌رنووسێـکی داڕێژراوی ئه‌وروپایی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا شـکستی هێنا.
ڕووسیا و چین ڕۆژی سێشه‌ممه بڕیاره‌که‌یان ڤیتۆ کرد و به‌وه‌ش توڕه‌یی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپایـیه‌کانی لێـکه‌وته‌وه. به‌رنووسی بڕیاره‌که شیانی سه‌پاندنی سزای له دژی حکومه‌تی سوریا له‌خۆگرتبوو ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی سوری له سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی خۆی له دژی خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزسیۆن به‌رده‌وام بێت.
به‌ڕێز ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی لـێدوانێـکیدا له ئه‌فریکای باشور گوتی په‌سه‌ند نه‌کردنی بڕیاره‌که نابێته ڕێگر له به‌رده‌م تورکیا و هه‌ندێـک وڵاتانی ئه‌وروپایی که کرداریان به‌رامبه‌ر حکومه‌تی سوریا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پـیاده بکه‌ن.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سوزن ڕایس گوتی ئه‌م به‌رنووسه که له لایه‌ن فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و پـورتوگال ئاماده‌کرابوو، ئه‌و وڵاتانه له دژی بوون که پـێـیان باشتره چه‌ک به ڕژێمی سوریا بفرۆشن. گوتیشی واشنتن به‌و ده‌نگدانه تۆڕه‌یه. هاوکات جیرار ئارو نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنی دا ئه‌و ده‌نگدانه نابێته ئاسته‌نگ له به‌رده‌میاندا.
خانم ڕایس و ته‌واوی شاندی ئه‌مه‌ریکا له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش چوونه ده‌رێ له‌و ده‌مه‌ی نوێنه‌ری سوریا ده‌سـتیکرد به ڕه‌خنه‌ی توندئامێز له‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵوێست له دژی سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د وه‌ربگیرێت.
نوێنه‌ری ڕووسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتالی چورکن گوتی مۆسـکۆ له دژی سزاکانه چونکه زۆربه‌ی سوریـیه‌کان پـشـتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی دژه حکومه‌ت ناکه‌ن. گوتیشی ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌وروپایـیه‌کان له دژی چاره‌سه‌ری ئاشـتیـیانه‌ی قه‌یرانی ئه‌و ڵاته‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینیش له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی به‌رونووسه‌که کوێرانه گوشـار ده‌خاته سه‌ر سوریا و هیچ یارمه‌تی هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که له‌و وڵاته‌دا نادات.