وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا جێرار لۆنغێ ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌تی ناتۆ له لیبیا به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌کو ده‌سته و تاقمی سه‌ر به قه‌زافی له‌ملاولا شه‌ڕ بکه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تی کاتی لیبیا داوای کۆتایی‌هێنان به هێرشی ئاسـمانی ده‌که‌ن.
ئه‌و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له برۆکسل قسه‌ی کرد که له‌وێ وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ناتۆ له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو ڕۆژیدا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی لیبیا ده‌که‌ن.
لۆنغێ گوتی ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی شـاری سـرتی شوێنی له‌دایکبوونی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی مانایه‌کی زۆر گرنگی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده شوێنی به‌رگری له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌نی وه‌لید و باشوری وڵاته‌که‌دا ماونه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری لیبیا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتوویانه ڕه‌نگه هێزه شـۆڕشگێڕه‌کان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکدا ده‌ست به‌سه‌ر شـاری سـرتدا بگرن. ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه ناسراو به NTC به‌ڵێنیان داوه ده‌ست له‌کاربکێشنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی شـاره‌که ئارامبێت و ئازادکردنی وڵاته‌که ڕابگه‌یه‌نرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆلۆنێل ئه‌حمه‌د بانی ڕۆژی چوراشه‌ممه گوتی جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی گه‌مارۆی شـاری سرتی سه‌ر که‌نار ده‌ریایان داوه. فه‌رمانده‌یه‌کی خۆجێیش گوتوویه‌تی هێزه‌کانی ده‌سـتیان به‌سه‌ر نیوه‌ی شـاره‌که‌دا گرتووه. به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتێـکی NTC گوتوویه‌تی هێرشێـکی فراوان بۆ سه‌ر سرت دواخراوه تاوه‌کو ڕێـگه به دانیشـتوانه‌که‌ی بدرێت له شـاره‌که هه‌ڵبێن.
له ماوه‌ی شه‌ڕی سه‌ختی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا لایه‌نگرانی قه‌زافی له ناو شـاره‌که به‌رگریـیه‌کی توندیان کردووه. ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانانه زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل که‌وتووه و زۆربه‌یان که‌وتبوونه نێو پـێـکدادانه‌کانه‌وه و له‌گه‌ڵیدا خۆراک و ئاویان ڕووی له که‌می کردبوو و هه‌روه‌ها پـێداویسـتی پـزیشـکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی برینداره‌کان له شـاره‌که‌دا نه‌ماوه.