هێزه‌کانی هاوبه‌ندی به ڕابه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن له میانه‌ی هێرشێکی ئاسمانی له پارێزگای خوستی باشوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات له نزیک سنووری پاکستان، ڕابه‌رێکی باڵای گروپی حه‌قـقانی سه‌ر به تۆڕی قاعیده‌یان کوشتووه.
ئه‌و رابه‌ره‌ی که ته‌نها به ' دلاوه‌ر " ده‌ناسرێت دوێنێ به هۆی هێرشێکی ئاسمانی له ناوچه‌ی مو‌سا خێڵ کوژرا. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن دلاوه‌ر که‌سی پله دووهه‌می سه‌ره‌کی حاجی مالی خان بوو، ئه‌وه‌ی ڕابه‌ری سه‌ره‌کی تۆڕی حهقـقانیـیه له ئه‌فغانستان و ده‌شڵێن کوشتنی دلاوه‌ر به یه‌ک هه‌فته دوای ده‌ستگیرکردنی حاجی خان بوو.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه هاوپه‌یمانی ناتۆ ڕابه‌ری کوژراوی تۆڕی حه‌قـقانی، واته دلاوه‌ر به‌وه تاوانبارده‌کات ، که له‌گه‌ڵ حاجی مالی خان ڕابه‌ری گروپی حه‌قـقانی له ئه‌فغانستان کاری پلانڕێژی کردووه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمان به درێژایی ناوچه‌ی سنووری. هاوکات به‌یانـنامه‌که‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات که دلاوه‌ر له کارئاسانیکردن بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی بیانی و هه‌روه‌ها باری چه‌ک له ناوچه‌که‌دا به‌رپرسیار بووه.