ڕێبه‌رانی کوردی سوریا هێزی ئاسایشی حکومه‌ت تاوانبار ده‌که‌ن به ته‌قه‌کردن له‌و که‌سانه‌ی که له مه‌ڕاسیمی به‌خاکسپاردنی ڕێبه‌ری کورده‌کان له شاری قامیشلۆ به‌شدارییان کردبوو. به‌لایه‌ی که‌م پێنج که‌س کوژران و سێ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوار یه‌رانیه‌ن ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌یان هه‌زار که‌س له ڕۆژی شه‌ممه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی قمیشلۆ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر کوشتنی موشعه‌ل ته‌مۆ ڕێبه‌ری به‌ناوبانگی سیاسی کورده‌کان. گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ده‌ستڕێژیان به‌نێو خه‌ڵکه‌که‌دا کردووه له چه‌ند لاوه و زیانی لێ که‌وتووه‌ته‌وه.
کوڕی ڕێبه‌ری کوژراوی کورد بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره دووا و لایه‌نگرانی حکومه‌تی به کوشتنه‌که تاوانبار کردووه. ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕه‌سمی سوریا ناسراو به سانا تیرۆرسته چه‌کداره‌کانی به‌و کوشتنه تاوانبار کردووه.
خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت له سوریا په‌یکه‌ری حافیز ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی پێشووی سوریا‌و باوکی به‌شار ئه‌سه‌دیان ڕوخاندووه. شیکه‌ره‌وه‌یه‌ک له ته‌له‌فیزیۆنی سوریا ڕایگه‌یاند که ئه‌م هه‌نگاوه دژی هه‌مو شتێکی پیرۆز بووه و سه‌رۆکی پێشوو وه‌کو باوک یان باپیری هه‌مو که‌سێک بووه له سوریا.
خۆپیشانده‌ران له ڕۆژی شه‌ممه چوارده‌وری چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه‌ی سوریایان دا دوابه‌دوای ژماره‌یه‌ک خۆپیشاندانی ڕۆژی هه‌ینی.
خه‌تار ئه‌بو دیاب مامۆسته‌ی زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی پاریس ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا له میانه‌ی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ی که له مانگی 3وه ده‌ستیپێکردووه به مه‌به‌ست خۆی دوور ڕاگرتووه له به‌کارهێنانی توندوتیژی دژ به کورده‌کان به‌ڵام ڕه‌نگه کوژرانی ته‌مۆ ببێته مایه‌ی ئالؤزییه‌کی زیاتر.
ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا چه‌ند هێڵی سوری به‌زاندووه ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌مۆی کوشبێت یان ته‌قه‌ی له پرسه‌گێران کردبێت، و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی کورده‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه. گوتیشی تا ئێستا به‌شداری کورده‌کان له سه‌رهه‌ڵدانی سوریا سنوردار بوو، ڕێبه‌رانی کورد نه‌بووبونه مایه‌ی توڕه‌کردنی زۆری ڕژێم به‌ڵام مه‌شعه‌ل ته‌مۆ نوێنه‌رایه‌تی خواستی زۆرێک له کورده‌کانی سوریای ده‌کرد جا کوژرانی ئه‌و ده‌بێته مایه‌ی زیاد کردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌که.
هاوکات ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوهێر ئه‌تاسی له وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆییدا که له سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئۆپۆزسیۆن بڵاو کراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆن له ئه‌سته‌نبوڵ ڕووخانی حکومه‌ت نزیکتر ده‌کاته‌وه.
که‌ناڵه سه‌ته‌لایته عه‌ره‌بییه‌کانیش ڕایان گه‌یاندووه ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له قاهیره کۆبونه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری زیاتر بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌ی ئۆپۆزسیۆن.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی ڕاپۆرته‌که کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ بکه ماوه‌که‌ی 3:11 خوله‌که