سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند که‌وا ئیسرائیل مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چونکه خاوه‌نی چه‌کی ناوه‌کیـیه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانی گه‌شتێکدا بۆ وڵاتی باشوری ئه‌فریکا به‌ڕێز ئه‌ردۆگان له وتارێکی په‌یوه‌ست به ڕێبازی ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام به‌ڕێز ئه‌ردۆگان هۆکاری ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌باره‌ت به ئیسرائیل ڕوون نه‌کرده‌وه.
شایانی باسه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل ڕوویان له خراپبوون کردووه.
ناکۆکی له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا که پـێشووتر هاوپه‌یمان بوون، په‌یدا بووه له‌سه‌ر ڕازی نه‌بوونی ئیسرائیل بۆ داوای لێبوردنکردن له ڕووی هێرشی خوێناوی ساڵی پاریان بۆ سه‌ر که‌شتیه‌کی کۆمهکبهری تورکی، ئه‌وه‌ی به‌شێک بوو له کاروانێکی هه‌ڵگری کۆمه‌ک بۆ که‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو.
ئیسرائیل ده‌ڵێت هێزه‌کانیان به‌رگریان له خۆیان کردبوو پاش ئه‌وه‌ی بزاڤکاران هێرشیان بۆ بردبوون.