مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی داوا له وڵاتانی ئه‌وروپایی ده‌کات پشتیوانی به گوته‌ی خۆی له به‌هاری فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان بکه‌ن ، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی په‌سه‌ندکردنی هه‌و‌ڵێکی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان له نێو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی په‌یوه‌ست به مسۆگه‌رکردنی به ئه‌ندامبوونی ته‌واوی فه‌ڵه‌ستینێکی سه‌ربه‌خۆ.
له وته‌که‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له شاری" ستراسبۆرگ " به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باس گوتی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئازادبوونیان له داگیرکه‌ری ئیسرائیلی ده‌دن و فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان شایسته‌ی هه‌مان ئه‌و پشتیوانیه‌ن که وڵاتانی ئه‌وروپایی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا پێشکه‌ش به بزوتنه‌وه‌کانی دیموکراتخوازی به‌هاری عه‌ره‌بیان کرد.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بانگه‌شه بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له نێو 47 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا ده‌کات.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپای بنکه له شاری " ستراس بۆرگ" رۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌نگی دا بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی هاوبه‌شی دیموکراسی بده‌نه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی فه‌ڵه‌ستینی ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاماده‌بوون له گردبوونه‌وه‌کاندا بداته فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان ، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا داوای له 6 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کردوه پشتیوانی له هه‌وڵی فه‌له‌ستینیه‌کان له مه‌ر به ئه‌ندامبونی له نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا بکه‌ن .
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا بۆ شانده‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ، مه‌حمود عه‌باس داواکاریه‌که‌ی دوپاتکرده‌وه گوتی هه‌تا ئیسرائیل بنیاتنانی سه‌رجه‌م خانوبه‌ره‌ی جوله‌که نشین له که‌ناری خۆرئاوا وئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات رانه‌گرێت ، ناکرێت ده‌ست به دانوستاند بکرێت.