هێزه‌کانی پۆلیسی پاکستانی پتر له 70 که‌سیان ده‌ستگیرکردووه به هۆی په‌یوه‌ندیان به کاری توندوتیژی تائیفی ئه‌م دوایـیه له پارێزگای بلوچستانی باشوری خۆرئاوای وڵات.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن ده‌ستگیرکردنه‌کان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕان و پشکنینی له سه‌رانسه‌ری کوێتای پایته‌ختی هه‌رێمی پارێزگاکه ئه‌نجامدران. واته له‌و پارێزگایه‌ی تیایدا شیعه ئاینزاکان به‌م دواییه که‌وتنه به‌ر په‌لاماری ڕوولهههڵچوو .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، دوێنی سێشه‌ممه کۆمه‌ڵێک چه‌کدار هێرشیان کرده سه‌ر پاسێک ، ئه‌وه‌ی سه‌رنشینانی موسڵمانانی شیعه ئاینزابوون و زۆربه‌شیان له ره‌چه‌ڵه‌کی ناسراو به هه‌زاره بوون و به‌لای که‌م له‌و په‌لاماره‌دا 13 که‌س کوژران .
هه‌فته‌ی پێشووتر چه‌کداران له نزیک پارێزگای کوێتا هێرشیان کرده سه‌ر پاسێک ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئێران به‌رێکه‌وتبوو ، ده‌رئه‌نجام 26 شیعه‌ی تیایدا کوژران و ملیتانه‌کانی سه‌ر به گروپی له‌شکر جیهانگڤی به‌رپرسیارێتی کاری ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌یان راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی پاکستانی سووننه ئاینزان و هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی سووننه‌کان و شیعه‌کان به ئاشتیـیانه پـێـکه‌وه ده‌ژین، به‌ڵام توندره‌وان زۆر جار ئه‌ندامانی هه‌ردوو لایه‌نی سووننی و شیعی ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان.