له‌شـکری لوبنان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتوویه‌تی 4 موشه‌کی کاتیۆشـای دۆزیوه‌ته‌وه له کێڵگه‌یه‌کی زه‌یتوندا له نزیـک سـنووره ئاڵۆزه‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا
سوریا پـلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی مۆرکردووه هه‌تا ڕێـگه به چاودێران بدرێت بچنه وڵاته‌که‌وه به مه‌به‌سـتی پـشـتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئایا حکومه‌تی سوریا وابه‌سـته‌ی په‌یمانه‌که‌ی خۆیه‌تی یان نا
خۆپـیشـانده‌رانی میسری و هێزه ئاسایشیـیه‌کان بۆ سێـیه‌م ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ک به یهکیانداداوه، له‌وه‌تای ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه که توندوتیژیـیه‌کان دهسـتیانپـێـکردووه 10 که‌س کوژراون
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ لیبیا په‌یمانی پـشـتیوانی ئه‌مه‌ریکای بۆ لیبیا دووپاتکردۆته‌وه
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی داوای له په‌رله‌مانی عێراق کردووه متمانه له سـاڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بسێنێته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی کۆریای باکور ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک کیم جۆنگ ئیڵ له ته‌مه‌نی 69 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌کانی ئیسرائیل ده‌ڵێت به پـێچه‌وانه‌ی ئازادکردنه‌که‌ی مانگی ده، هیچ کام له‌م زیندانیکراوانه‌ی له قۆناغی دووه‌مدا ئازادده‌کرێن به تاوانی کوشـتن حوکم نه‌دراون
جیابووه‌کان له له‌شـکری سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6 سه‌ربازی حکومه‌تیان کوشـتووه له ده‌می ئه‌و شه‌ڕه قورسه‌ی له ناو جه‌رگه‌ی شوێنی سه‌رهه‌ڵـدانی گه‌لی سوریادا ڕوویداوه
کاتژمێر 7:38 ی به‌یانی به کاتی عێراق ژماره‌یه‌ک ماشێنی له‌شـکری به چه‌ند سه‌د سهربازێـکهوه سـنووریان په‌ڕانده‌وه و له‌و وڵاته ده‌رچوون. ئێسـتا ته‌نها نزیکه‌ی 200 سه‌رباز ماونه‌ته‌وه
زریانێـک که به خاوی به‌سه‌ر فلپـیندا تێپه‌ڕده‌بێت، بووته مایه‌ی بوونی چه‌ندین لافاوی گه‌وره و ڕۆچوونی زه‌وی له‌و وڵاته‌دا
هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشتوون بۆ دابنیکردنی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌تی فیدراڵی، به‌وه‌ش زۆربه‌ی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت له داخستن ڕزگاریان ده‌بێت
ڕه‌نگه کۆمکاری عه‌ره‌ب داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات جێبه‌جێـکردنی پـلانێـکی بگرێته ئه‌ستۆی خۆی که دانراوه به مه‌به‌سـتی کۆتاییهێنان به توندوتیژیـیه‌کانی سوریا
پـێـکدادانی نێوان پـۆلیسی میسر و خۆپـیشـانده‌ران چووه ڕۆژی دووه‌میـیه‌وه و له ئاکامدا 8 که‌س کوژراون و زیاتر له 300 که‌سی دیکه برینداربوون
ملیتانه‌کان ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای پاکستان بۆسه‌یه‌کیان بۆ سه‌ربازانی پاکستانی نایه‌وه و شه‌ڕ و پێکدادانی لێکه‌وته‌وه و ده‌رئه‌نجام سه‌ربازێک و زیاتر له 20 که‌س له یاخیبووان کوژراون
ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکاییه‌ی که به ئاشکراکردنی هه‌زاران به‌ڵگه‌ی هه‌ستیار تۆمه‌تبارکراوه، ئه‌وانه‌ی دابویه ماڵپه‌ڕی ناسراو به ویکیلیکس و پاشـان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوبوونه‌وه
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی نزیکه‌ی 200 هه‌زار خۆپیشانده‌ر له شاری حومس کۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گردبوونه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا له شاری نائارامی حومس سازبکرێت
کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن له فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسـکۆ چه‌ند پارچه‌یه‌کی ماده‌یه‌کی تیشکده‌ریان له جانتاکانی گهشـتیارێـکدا گرتووه که به‌ره‌و ئێران ده‌چوو
دادوه‌رێـکی فه‌ڕه‌نسی جاک شیراکی سه‌رۆکی پـێشـووی فه‌ڕه‌نسـای تاوانبارکرد به خواردنی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌و ده‌مه‌ی گه‌وره به‌رپـرسی پاریس بووه
به‌رپـرسان له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی هیندستان ده‌ڵێن به‌لای که‌م 126 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه به هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌یی دروستکراوی خۆماڵی ،ئه‌وه‌ی له پێکهاته‌که‌یدا ماده‌ی ژه‌هراوی میثانۆلی تیدابووه
ڤلادیمیر پـوتنی سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا داکۆکی له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کرد و هه‌روه‌ها ده‌نگۆکانی په‌یوه‌ست به گزی و ساخته‌کاری پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مانیشی ڕه‌تکرده‌وه
زیاتر نیشـان بده