کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن له فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسـکۆ چه‌ند پارچه‌یه‌کی ماده‌یه‌کی تیشکده‌ریان له جانتاکانی گهشـتیارێـکدا گرتووه که به‌ره‌و ئێران ده‌چوو.
ده‌زگای گومرگی ڕووسیا ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له فڕۆکه‌خانه‌ی شێرێمتێیڤۆی نێوده‌وڵه‌تی مۆسـکۆ ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕێـک له مادده‌ی سۆدیۆمی 22 ی تیشکده‌ر. گوتیشی ئه‌م مادده‌یه ته‌نها له ڕیاکتۆری ناو‌کی په‌یدا ده‌بێت.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئامێره‌کانی دۆزینه‌وه‌ی مادده تیشـیکدارهکانی فڕۆکه‌خانه‌که ئاگاهی به بوونی ئه‌و مادده‌یه داوه.