سوریا پـلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی مۆرکردووه هه‌تا ڕێـگه به چاودێران بدرێت بچنه وڵاته‌که‌وه به مه‌به‌سـتی پـشـتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئایا حکومه‌تی سوریا وابه‌سـته‌ی په‌یمانه‌که‌ی خۆیه‌تی یان نا بۆ ڕاگرتنی هێزه ئاسایشیـیه‌کان له هێرشـکردنه سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر سوریا ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی مۆرکرد، واته 9 مانگ پاش ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی له سوریادا ڕوویانداوه و وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده‌ی کردووه توندوتیژیـیه‌کان بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لانی که‌م 5 هه‌زار که‌س.
کۆمکاری عه‌ره‌ب له مانگی ڕابردوودا ئه‌ندامێتی سوریای هه‌ڵپه‌سـارد و سـزای دیپـلۆماتی و ئابوری سه‌پانده سه‌ر دیمه‌شق وه‌ک فشـارێـک هه‌تا به ده‌ستپـێشـخه‌ری ئاشـتیـیانه قایل بێت.
سوریا داوای گۆڕانکاری له پـلانه‌که‌دا ده‌کرد و ده‌یگوت پـێشـنیازکردن بۆ چاودێریکردن سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی پـێشـێل ده‌کات.
هه‌ر ئه‌مڕۆش چین ڕایگه‌یاندووه که پـشـتیوانی له به‌رنووسی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که تیایدا ئیدانه‌ی توندوتیژیـیه‌کانی سوریا کراوه.
ئه‌م به‌رنووسه که له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن ڕووسیاوه پـێشـنیازکرابوو، ئیدانه‌ی توندوتیژیـیه‌کانی هه‌موو لایه‌نه‌کانی تیادا کراوه، به‌ڵام باس له داواکردنی سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر سوریادا نه‌کراوه له‌و به‌رنووسه‌دا.