دادوه‌رێـکی فه‌ڕه‌نسی جاک شیراکی سه‌رۆکی پـێشـووی فه‌ڕه‌نسـای تاوانبارکرد به خواردنی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌و ده‌مه‌ی گه‌وره به‌رپـرسی پاریس بووه، به‌ڵام ئه‌و دوو سـاڵ حوکمه زیندانیـیهی بۆی بڕیـیه‌وه، جێبهجێـکردنهکهی ڕاگرت.
به‌مه‌ش جاک شیراک ده‌بێت به یه‌که‌م سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسی حوکمی وه‌های به‌سه‌ردا بدرێت له پاش زیاتر له نیو سه‌ده.
جاک شیراک که له ئێسـتادا ته‌مه‌نی 79 سـاڵه له‌به‌ر خراپـی باری ته‌ندروسـتی ئاماده‌ی دادگاییکردنه‌که نه‌بوو. ئه‌و به‌سه‌ریدا سـاغ بووه‌ته‌وه که له سـاڵانی نێوان 1977 هه‌تا 1995 کاتێـک سه‌رۆکی شـاره‌وانی پاریس بووه ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی خراپ به‌کارهێناوه و پاره‌ی شـارهکهشی خراپ خه‌رج کردووه.
جاک شیراک به‌رده‌وام نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی کردبێت.
هه‌روه‌ها 9 که‌سی دیکه‌ش به‌م مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵیـیه‌وه تێوه‌گلاون.
تاوانه‌که‌ی جاک شیراکی له‌سه‌ر حوکمدراوه بریتیـیه له بڕینه‌وه‌ی مووچه له پاره‌ی شـاری پاریس بۆ ژماره‌یه‌ک که‌س به ناوی چه‌ند کارێـک که ڕاستیـیان بۆ نه‌بووه تاوه‌کو سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی حزبی بن بۆ پارته‌که‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به کۆمه‌ڵی له پـێناو کۆماری ناسرابوو.
قورسترین سـزای ئه‌و تاوانه ده‌گاته 10 سـاڵ زیندانی و پێژماردنی 160 هه‌زار دۆلار.