ملیتانه‌کان ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای پاکستان بۆسه‌یه‌کیان بۆ سه‌ربازانی پاکستانی نایه‌وه و شه‌ڕ و پێکدادانی لێکه‌وته‌وه و ده‌رئه‌نجام سه‌ربازێک و زیاتر له 20 که‌س له یاخیبووان کوژراون.
سه‌رباره‌ت به ڕووداوه‌که به‌رپرسانی له‌شکری خۆجێی ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان له هه‌رێمی خێڵه‌کی " ئۆرکزای: له سه‌ره‌تادا مینێکی چیندراوی نێو جاده‌یان به کۆنتڕۆڵ ته‌قانده‌وه و برینداربوونی به لای که‌م 20 سه‌ربازی پاکستانی لێکه‌وته‌وه و هێزه‌کانی ئاسایشی پاکستانی به‌رپه‌رچی په‌لاماری یاخیبووانیان دایه‌وه و شه‌ڕ و پێکدادانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م ناوچه‌یه‌ی پێکدادانه‌که تیایدا ڕوویدا ، بنکه و قه‌ڵای حه‌کیموڵڵا مه‌حسودی سه‌رۆکی تاڵیبانی پاکستانیه.