پـێـکدادانی نێوان پـۆلیسی میسر و خۆپـیشـانده‌ران چووه ڕۆژی دووه‌میـیه‌وه و له ئاکامدا 8 که‌س کوژراون و زیاتر له 300 که‌سی دیکه برینداربوون.
سه‌ربازانی میسریش له سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌کی نزیک په‌رله‌مانه‌وه به‌ردیان گرتۆته خۆپـیشـانده‌ران و هه‌روه‌ها ئاویشـیان پـیاداکردوون تاوه‌کو بڵاوه‌یان پـێـبکه‌ن. خۆپـیشـانده‌ران که داوای کۆتایی هێنان به حوکمڕانی له‌شـکری ده‌که‌ن، بۆ پاراسـتنی خۆیان به‌ربه‌سـتیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان داناوه.
سه‌رۆک وه‌زیری میسر که‌مال ئه‌لجه‌نزوری له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتی هێزه‌کانی ئاسایش هه‌وڵی پاراسـتنی باڵه‌خانه‌کان ده‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوانه‌ش زۆربه‌ی میسریـیه‌کان ده‌یانه‌وێت کۆتایی به‌م توندوتیژیـیانه بێت و ئارامی وڵاته‌که‌یان بگرێته‌وه.
ئیهاب عه‌بدول سه‌لام که دانیشـتوویه‌کی شـاری قاهیره‌یه گوتوویه‌تی چیدی به‌هۆی ئه‌م جۆره ئاژاوانه‌وه ئێمه ناتوانین کاربکه‌ین، وه پـێویسته له‌شـکر به ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا بکات تاوه‌کو کۆتایی به‌م دۆخه بێت.
ئه‌م توندوتیژیـیانه له کاتێـکدا دێن که میسریـیه‌کان چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو سـازکران. پـێشـبینی ده‌کرێت لایه‌نه ئیسلامیـیه‌کان له‌م گه‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌شـدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنن.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژاردن پـێشـبینی ده‌که‌ن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌نجامه‌کان ڕابگه‌یه‌نرێن.