سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی داوای له په‌رله‌مانی عێراق کردووه متمانه له سـاڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بسێنێته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی مالیکی پاش ئه‌وه هات که سـاڵح موتڵه‌گ له چه‌ند گفتوگۆ و چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕه‌خنه‌ی توندی له نوری ئه‌لمالیکی گرتبوو و به گه‌وره‌ترین دیکتاتۆری عێراقی ناوبردبوو.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سـاڵح موتڵه‌گ یه‌کێـکه له که‌سایه‌تیـیه ناوداره‌کانی ناو لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه ئه‌یاد عه‌لـلاوی.