هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشتوون بۆ دابنیکردنی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌تی فیدراڵی، به‌وه‌ش زۆربه‌ی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت له داخستن ڕزگاریان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سینات به 89 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 10 به‌رنووسی بڕیارێـکیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌سه‌ندکرد.
به‌پـێی بڕیاره‌که ماوه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی باجی سه‌ر موچه‌خۆران بۆ دوو مانگی دیکه درێژده‌کرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆک ئۆباما گوشـاری خستبووه سه‌ر کۆنگرس تاوه‌کو بۆ ماوه‌ی سـاڵێـک درێژی‌بکه‌نه‌وه. به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نرێت، ئه‌وا له سـاڵی داهاتوو 160 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایی ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و زیادبوونی باجه بگرن.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوه‌کو له‌وێش ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. ڕه‌نگه ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌نگدانه‌که سـازبکرێت. ئه‌گه‌ر له‌وێ په‌سه‌ندکرا، ئه‌وا ده‌برێته به‌رده‌م سه‌رۆک هه‌تا مۆری بکات و جێبه‌جێ بکرێت.
هه‌ر له‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات‌دا بڕگه‌یه‌ک هه‌یه که سه‌رۆک ئۆباما ناچار ده‌کات له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا بڕیاری کۆتایی خۆی بدات له‌سه‌ر پـلانی پـرۆژه‌یه‌ک بۆ ڕاکێشـانی لوولـله‌یه‌کی نه‌وت له که‌نه‌داوه بۆ که‌ناری که‌ندوای ئه‌مه‌ریکا. زۆر له دیموکراته‌کان و شـاره‌زایانی ژینکه له دژی پـرۆژه‌که‌ن.
پـێشـبینی‌ده‌کرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سینات به‌رنووسی خۆی په‌سه‌ندبکات بۆ دابینکردنی یه‌ک ترلیۆن دۆلار بۆ داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی هه‌تا مانگی ده‌ی سـاڵی 2012 .
نێوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به‌رنووسێـکی هاوشێوه‌ی په‌سه‌ندکرد به ڕێژه‌ی 296 ده‌نگی ئه‌رێ به‌رامبه‌ر 121 ی نه‌رێ.
جۆن باینه‌ری ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی هه‌ینی گوتبووی ئه‌و به‌رنووسی بڕیاره به هاوکاری قانون‌دانه‌رانی هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی داڕێژراوه.
لای خۆیه‌وه نانسی پـلۆسی ڕێبه‌ری پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ڕێبه‌ری دیموکراته‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، کۆماریـیه‌کانی تاوانبارکرد به به‌کارهێنانی تاکتیکی دواخستن بۆ ده‌رکردنی بڕیارێـکی وه‌ها گرنگ.