خۆپـیشـانده‌رانی میسری و هێزه ئاسایشیـیه‌کان بۆ سێـیه‌م ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ک به یه‌کیان‌داداوه، له‌وه‌تای ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه که توندوتیژیـیه‌کان ده‌سـتیان‌پـێـکردووه 10 که‌س کوژراون و سه‌دان که‌سی تریش بریندارن.
سه‌ربازه‌کان هه‌وڵی بڵاوه‌پـێـکردن و کۆنتڕۆڵکردنی خۆپـیشـانده‌رانی به‌ردهاوێژیان ده‌دا که له هه‌وڵدابوون له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره گردبـبنه‌وه. هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران به‌رپـه‌سـتیان دانابوو بۆ خۆپاراسـتن.
خۆپـیشـانده‌رانی میسر داوا ده‌که‌ن ده‌سـتبه‌جێ له‌شـکری فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌که له ده‌سه‌ڵات بکشێته‌وه. توندوتیژیـیه‌کان دوابه‌دوای دووه‌م گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی میسر ده‌سـتیپـێـکرد، واته یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌که له پاش له‌کارلاچوونی حوسنی موباره‌ک له پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی مینای سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت پـێده‌چێت پارتی ئازادی و دادوه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمین و پارتی ئه‌لنوری سه‌له‌فی که هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده کۆنه‌پارێزه، زۆربه‌ی کورسیـیه‌کانی په‌رله‌مانی میسریان به‌ده‌سـتهێنابێت له ده‌نگدانه‌کانی هه‌ردوو ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی ڕابردوودا.
ئه‌م دوو لایه‌نه ئیسلامیـیه زۆرترایه‌تی بوون له یه‌که‌م گه‌ڕی ده‌نگدانه‌که‌دا که له کۆتایی مانگی یازده‌دا کرا.
ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری فه‌رمانڕه‌وای میسر ده‌ڵێت ته‌نها له‌و ده‌مه‌دا ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت که سه‌رۆکی میسر هه‌ڵبژێردرێت له کۆتایی مانگی شه‌شدا.
له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌رۆک وه‌زیری میسر گوتوویه‌تی ئه‌م خۆپـیشـاندانانه‌ی ئێسـتا هیچ په‌یوه‌ندی نیـیه به‌و سه‌رهه‌ڵـدانه‌ی بووه مایه‌ی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حوسـنی موباره‌ک.
هه‌روه‌ها گوتووشیه‌تی هه‌ندێـک لایه‌ن هه‌ن نایانه‌وێت سه‌رکه‌وتوویی میسر بـبینن.