چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی نزیکه‌ی 200 هه‌زار خۆپیشانده‌ر له شاری حومس کۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گردبوونه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا له شاری نائارامی حومس سازبکرێت ، ئه‌و شاره‌ی بووه‌ته چه‌قی ڕاپه‌ڕینی 9 مانگه له سوریادا.
ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له شاری له‌نده‌ن به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه که هێزه‌کانی ئاسایشی سوری ده‌ستڕێژیان له خۆپیشانده‌ران کردووه، ئه‌وانه‌ی دوای نوێژی هه‌ینی بۆ ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایی له دژی حکه‌مه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری حومسدا کۆبوونه‌وه. چالاکوانان ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قه‌کردنی هیزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د له خۆپیشانده‌ران ، یه‌ک که‌س کوژراوه و هه‌روه‌ها دوو منداڵێش برینداربوون.
هاوکات چالاکوانانی سوری ده‌شڵێن خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری حومس ، به دووهه‌م گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ناڕه‌زای له سوریادا داده‌نرێت دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر له شاری حه‌ما سـازکرا و تیایدا نیو ملیۆن هاوڵاتی سوری له دژی به‌شار ئه‌سه‌د گردبوونه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به کاری توندوتیژی له سوریا ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی سوری بنکه له له‌نده‌ن ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌کات که هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی سوریا له شاری دێر ئه‌زوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات به مه‌به‌ستی رێگرتن له سازکردنی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ستڕێژیان له خه‌ڵکان کردووه . به‌ڵام هه‌تا ئێستا هه‌واڵی کوژرانی ئاکامی ئه‌و تهقهلێکردنه پشتڕاست نه‌کراوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، هه‌ڵچوونی ئاستی کاری توندوتیژی له سوریا له‌و ده‌مه‌دایه که ڕووسیا هه‌ڵوێستی توند ئامێز له دژی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گرێته به‌ر و ڕووسیا داوا له سه‌رۆکی سوری ده‌کات سه‌رکوتکردنی خوێناوی شێوازی خۆپیشانده‌ران ڕاگرێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان مه‌زه‌نده ده‌کات که له مانگی دوو ی ئه‌مساڵه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕین له سوریا پتر له 5 هه‌زار که‌س کوژراون.