وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ لیبیا په‌یمانی پـشـتیوانی ئه‌مه‌ریکای بۆ لیبیا دووپاتکردۆته‌وه.
لیۆن په‌نێتا هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی بۆ ته‌رابلوس، یامه‌تیدانی ڕێبه‌رانی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی خسـتۆته ڕوو هه‌تا بتوانرێت دیموکراسی له لیبیادا بێته ئاراوه.
به‌ڕێز په‌نیتا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک وه‌زیر عه‌بدولڕه‌حیم ئه‌لکیب و وه‌زیری به‌رگری ئوسامه ئه‌لجویلی کۆبووه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی وه‌زیرێـکی به‌رگری ئه‌مه‌ریکایه بۆ لیبیا.
ڕۆژی هه‌ینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و سڕکردنه‌ی لابرد که له‌سه‌ر 30 ملیار دۆلاری لیبیا له بانکه‌کانیدا هه‌بوون.