له دووه‌م هه‌نگاوی ڕێـکه‌وتنی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حه‌ماسـدا بۆ ئازادکردنی ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌ی دوای 5 سـاڵ له که‌رتی غه‌ززه ده‌سـتبه‌سه‌ربوو و گه‌ڕایه‌وه بۆ نێو که‌سوکاری خۆی، ئه‌مڕۆ ئیسرائیل 550 زیندانیکراوی فه‌ڵه‌سـتینی ئازاد ده‌کات. بڕیاره له دره‌نگانێـکی ئه‌مشه‌ودا جێبه‌جێ بکرێت.
له مانگی ده‌ی ڕابردوودا وه‌ک به‌شی یه‌که‌م له ڕێـکه‌وتنه‌که، ئیسرائیل 447 فه‌ڵه‌سـتینی ئازادکرد له به‌رامبه‌ر سه‌ربازی ئیسرائیلی گیلاد شـاڵیت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌کانی ئیسرائیل ده‌ڵێت به پـێچه‌وانه‌ی ئازادکردنه‌که‌ی مانگی ده، هیچ کام له‌م زیندانیکراوانه‌ی له قۆناغی دووه‌مدا ئازادده‌کرێن به تاوانی کوشـتن حوکم نه‌دراون. ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئازادده‌کرێن خه‌ڵکی ناوچه‌ی که‌ناری ڕۆژئاوان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه گیلاد شـاڵیت له سـاڵی 2006 له لایه‌ن چه‌کداره فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کانه‌وه له‌سه‌ر سـنووری که‌رتی غه‌ززه له باشوری ئیسرائیل ڕفێندرا.