جیابووه‌کان له له‌شـکری سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6 سه‌ربازی حکومه‌تیان کوشـتووه له ده‌می ئه‌و شه‌ڕه قورسه‌ی له ناو جه‌رگه‌ی شوێنی سه‌رهه‌ڵـدانی گه‌لی سوریادا ڕوویداوه، وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی تره له سه‌رهه‌ڵـدانی سوریادا که ده‌شێت وه‌ربچه‌رخێت بۆ شه‌ڕێـکی ناوخۆیی.
له لێـدوانێـکدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌و‌باسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس، ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت یه‌کێـک له کوژراوه‌کان ئه‌فسه‌ر بووه له‌و شه‌ڕه‌ی له نزیـک شـارۆچکه‌ی قوسه‌یری پارێزگای حومس ڕوویداوه.
هه‌ر به‌پـێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه 3 زرێـپـۆش تێـکشـکێنراون و ئه‌وانه‌ی تیایدابوون کوژراون یان بریندارن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه ڕاپـۆرت له‌سه‌ر ڕوودانی شه‌ڕی قورس هه‌ن له گونده‌کانی ناوچه‌ی جه‌به‌ل ئه‌لزاویـیه نزیـک له سـنووری تورکیاوه که بڕوا وایه زۆرێـک له‌وانه‌ی له له‌شـکری سوریا جیابوونه‌ته‌وه له‌و ناوچه‌یه بن.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پـێـکدادانی چه‌کداری له سوریادا زیادیکردووه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی به دوای خۆیدا هێناوه که پـێـکهاته‌کانی گه‌لی سوریا که به 22 ملیۆن که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێت بکه‌ونه شه‌ڕێـکی ناوخۆیـیه‌وه، پاش 9 مانگ له‌و سه‌رهه‌ڵـدانه‌ی دژی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه.