ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له رۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا به‌لایه‌ن که‌م 7 خۆپیشانده‌ریان کوشت له‌م ده‌مه‌ی ده‌سته‌ی ڕاوێژکارانی کۆمکاری عه‌ره‌ب داوای کشانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جی چاودێرانیان کرد له وڵاته‌که‌دا. کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت چاودێران نه‌یانتوانیوه رێ له سه‌رکوتکردنی حکومه‌ت بۆ خۆپیشانده‌ران بگرن.
ئێران ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتووانه موشه‌کێـکی کروزی تاقیکردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی موشه‌کێـکی زه‌وی بۆ ئاسـمانی مه‌ودا مامناوه‌ندی تاقیکرده‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی پـۆلیسی به‌حره‌ین گازی فرمێسـک ڕێژ و بۆمبی گێژهکهریان له دژی ئه‌و خۆپـیشـانده‌ره شیعه ئاینزایانه به‌کارهێناوه که له ڕێوه‌ڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی کوڕێـکی 15 سـاڵدا به‌شـداریان ده‌کرد
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پـێشـوازی له ئیسماعیل هه‌نیـیه سه‌رۆکی حکومه‌تی حه‌ماس کردووه و له‌گه‌ڵی کۆبووه‌ته‌وه
عه‌لی سـالم ئه‌لدقباسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه داوای له سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی کرد ده‌سـتبه‌جێ هه‌رچی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌به له سوریا بکشێنێته‌وه
سه‌در له درێژه‌ی قه‌سه‌کانی گوتوویه‌تی ئه‌و داوای له‌و که‌سانه کردووه که له ئێران له پـشت ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ن، ناویان له عهسائبهوه بۆ "جوته ڕابه‌ر" بگۆڕن. ده‌ڵێت به‌ڵام داواکه‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه
ئێران ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له نزیـک ته‌نگه‌ی هورمزی سـتراتیژی موشه‌کێـکی مه‌ودا مامناوه‌ندی زه‌وی بۆ ئاسـمانی تاقیکردۆته‌وه
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب ڕێـکه‌وتنێـکیان مۆرکردووه بۆ فرۆشـتنی سیسته‌مێـکی به‌رگری موشه‌کی
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت گه‌شبینه به‌وه‌ی ساڵی نوێ ببێته مایه‌ی گۆڕانکاری زیاتری ئه‌رێنیـیانه، له‌وانه توانای گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار له وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا
ئاژانسی دهنگوباسی IRNA ی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت وتووێژکاری ناو‌کی وڵاته‌که سه‌عید جه‌لیلی داوای له پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا کردووه جارێـکی دیکه ده‌ست به دانوسـتاندن بکه‌نه‌وه
دوو کۆمه‌ڵی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له‌سه‌ر هێڵه گشتیـیه‌کانی چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له وڵاته‌که‌یاندا ڕێـکه‌وتوون و ده‌ڵێن ده‌بێت حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بڕووخێت
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کان 5 خۆپـیشـانده‌ریان له ده‌رعا کوشـتووه و هه‌روه‌ها 4 که‌سی دیکه له بۆسه‌یه‌ک له نزیـک سـنووری لوبنانیش
کۆریای باکور ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگاهی دایه کۆریای باشوری نه‌یاری و هه‌روه‌ها جیهان، ده‌ڵێت له ژێر سـایه‌ی حوکمڕانی ڕابه‌ری نوێ کیم جونگ ئوندا هیچ گۆڕانێـک له سیاسه‌تدا نابێت
حکومه‌تی ئێران ده‌ڵێت وه‌ک به‌شێـک له مانۆڕی له‌شـکری خۆی ئه‌وه‌ی هه‌نووکه له که‌نداوی فارسی‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سبه‌ی شه‌ممه موشه‌کێـکی مه‌ودا دوری خۆی تاقی ده‌کاته‌وه
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به لایه‌نی که‌م 5 که‌سیان کوشـتووه، له‌و ده‌مه‌ی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب به‌ره‌و سێ ناوچه‌ی سه‌ره‌کی وڵاته‌که به‌ڕێـکه‌وتوون
شه‌وی چوارشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆردومانی ناوچه‌ی هه‌فتانینی سه‌ر به شرناخیان کردووه و له ئاکامدا به ده‌یان که‌س کوژراون
حکومه‌تی ئێرانی ئاگاهی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌تده‌کاته‌وه په‌یوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ به‌ربه‌سـتکردنی باری نه‌وتی ئه‌وانه‌ی به ته‌نگه‌ی سـتراتیژی هورمزدا تێده‌په‌ڕن
حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت سه‌ربازێکی ئه‌فغانی له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ته‌قه‌ی له هێزیکی فه‌ڕه‌نسی کردووه و دوو سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی کوشتووه
به‌رپرسانی چینی ده‌ڵێن له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی ڕزگارکردندا له هه‌رێمی زینژیانگی نائارامی خۆرئاوای وڵات، هێزه‌کانی پۆلیسی چین 7 که‌سیان کوشتووه ئه‌وانه‌ی گومانی ڕفاندنی هاوڵاتیانیان لێده‌کرێت
چین په‌سنی بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای دا سه‌باره‌ت به پـۆلێن نه‌کردنی به‌یژین له ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به‌های دراوه‌که‌یان له ئاسـتی ئاره‌زوودا ڕاده‌گرن
زیاتر نیشـان بده