ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له رۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا به‌لایه‌ن که‌م 7 خۆپیشانده‌ریان کوشت له‌م ده‌مه‌ی ده‌سته‌ی ڕاوێژکارانی کۆمکاری عه‌ره‌ب داوای کشانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جی چاودێرانیان کرد له وڵاته‌که‌دا. کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت چاودێران نه‌یانتوانیوه رێ له سه‌رکوتکردنی حکومه‌ت بۆ خۆپیشانده‌ران بگرن.
چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به‌گژ خۆپیشانده‌ران چوونه‌وه له دیمه‌شق و له ده‌رعا. گیان له‌ده‌ستدانه‌کانی تر له حومس روویان دابوو.
چالاکوانان ده‌ڵێن زیا له 150 که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوژراون له‌وه‌تای چاودێران ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی یه‌ك مانگ خایه‌نیان کردووه له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه.
په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب که کومیته‌یه‌که له 88 شانده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب پێکهاتووه ده‌ڵێن گیان له‌ده‌ستدان به‌رده‌وامه له ئاکامی توندوتیژی که هه‌روه‌ها منداڵیشیان له نێواندایه.
عه‌لی سالم ئه‌لدقباسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب گوتی به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی توندوتیژییه‌وه ده‌بێت چاودێران ده‌ستبه‌جێ له سوریا بکشێنه‌وه.
جێ باسه په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب به جودا له کۆمکاری عه‌ره‌ب کارده‌کات و مه‌رج نیـیه پێشنیاره‌کانیان جێبه‌جێبکرێت.