به‌رپرسانی چینی ده‌ڵێن له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی ڕزگارکردندا له هه‌رێمی زینژیانگی نائارامی خۆرئاوای وڵات، هێزه‌کانی پۆلیسی چین 7 که‌سیان کوشتووه ئه‌وانه‌ی گومانی ڕفاندنی هاوڵاتیانیان لێده‌کرێت.
هێزه‌کانی پۆلیسی چینی ده‌ست به ته‌قه‌کردن ده‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ی له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی ئازادکردنی دوو رفێندرا‌و ده‌ده‌ن و ده‌ستڕێژیان لێده‌کرێت و ڕفێنده‌ران به‌رگری له‌خۆیان ده‌که‌ن.
به‌رپرسان ده‌ڵین ئه ودوو که‌سه له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به گروپی تێرۆریست توندڕه‌و ناودێریان ده‌که‌ن ڕفێندرابوون.
کاربه‌ده‌ستانی چینی ده‌ڵێن ڕفێندراوه‌کان ئازادکران، به‌ڵام پۆلێسێـک له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی ئازادکردنهکهدا کوژرا. هاوکات پۆلیسی چینی 4 گومانباری دیکه‌یان ده‌ستگیر کرد.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی ژینوای ده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌تی ئاماژه‌پێدراو له ناوچه‌ی " پـیشان " بووه ، واته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانی تورکی زمانن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌رپرسانی پـۆلیسی چینی ئاماژه‌یان به‌وه نه‌دا که ئایا ئه‌م ڕووداوه‌ی رزگارکردنی ئه‌و دوو رفێندراوه په‌یوه‌ندی به گرژی و ئاڵۆزی نهژادیـیهوه هه‌یه یان نا، ئه‌و گرژیانه‌ی به‌رده‌وام له نێوان ڕه‌چه‌له‌کی ناسراو به یوگوری موڵلمان و زۆرینه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی هانی چینیـیهوه هه‌یه.
ئاستی توندوتیژی و ئاڵۆزی له هه‌رێمی زینژیانگ درێژه‌ی هه‌بووه، له‌و کاته‌وه‌ی توندوتیژی دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌ری هه‌ڵداو کوژرانی نزیکه‌ی 200 که‌سی لێکه‌وته‌وه.