وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب ڕێـکه‌وتنێـکیان مۆرکردووه بۆ فرۆشـتنی سیسته‌مێـکی به‌رگری موشه‌کی.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی کۆمپانیای به‌ناوبانگی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی لاکهید مارتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیماراتدا ڕێـکه‌وتنێـکی به به‌های نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار مۆرکردووه بۆ فرۆشـتنی دوو یه‌که‌ی سیسته‌می به‌رگری موشه‌کی ناسراو به THAAD.
کاربه‌ده‌سـتانی به‌رگری ده‌ڵێن له پاڵ ئه‌م دوو یه‌که‌یه کۆمه‌ڵێـک که‌ل‌وپه‌لی دیکه به ئیمارات ده‌فرۆشرێت و هه‌روه‌ها خولی مه‌شق و ڕاهێنان ئه‌نجام‌ده‌درێن، به‌وه‌ش کۆی پاره‌که مه‌زه‌نده ده‌کرێت بگاته نزیکه‌ی 3.48 ملیار دۆلار.
ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما داده‌نرێت بۆ به‌هێزکردنی توانا به‌رگریـیه‌کانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له به‌رامبه‌ر به‌هێزبوونی توانا موشه‌کیـیه بالستیـیه‌کانی ئێران‌دا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش ڕاگه‌یه‌ندار که‌وا ئه‌مه‌ریکا 84 فڕۆکه‌ی جۆری F15 که به‌هاکه‌ی ده‌گاته 29.4 ملیار دۆلار به عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌فرۆشێت.
هه‌روه‌ها له مانگی نۆی 2010 ئه‌مه‌ریکا قایل بوو 200 موشه‌کی جۆری پاتریۆت به کوه‌یت بفرۆشێت که به‌هاکه‌ی ده‌گاته 900 ملیۆن دۆلار.