ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاژانسی دهنگوباسی حکومی چین په‌سنی بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای دا سه‌باره‌ت به پـۆلێن نه‌کردنی به‌یژین له ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به‌های دراوه‌که‌یان له ئاسـتی ئاره‌زوودا ڕاده‌گرن.
ئاژانسی چین ده‌ڵێت کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و قۆناغه بێ سووده هه‌ر وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن تێپه‌ڕبکه‌ین، هه‌رچه‌نده ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که دراوی چین ناسراو به یوان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌هاکه‌ی دابه‌زێنراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌ت ڕازی نه‌بووه چین وه‌کو وڵاتێـکی کۆنتڕۆڵکه‌ری دراو پـۆلێن بکات، ئه‌و کاره‌ی که ڕه‌نگه بووبێت به مایه‌ی سـزا له لایه‌ن کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکاوه.
ئاژانسی چین هه‌نگاوه‌که‌ی به نیشـانه‌یه‌کی باش ناودێرکرد که ده‌بێت به مایه‌ی ئاسانکاری بازاڕه‌کان و سوودمه‌ندی بازرگانی.
شایانی باسه له مێژه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا چین تاوانبارده‌که‌ن به ڕاگرتنی به‌های دراوه‌که‌ی یاخود له ئاسـتێـکی نزمدا ڕایده‌گرێت تاوه‌کو نرخی هه‌نارده‌کانیان که‌متربێت له کاڵا هاوشێوازهکانی ئه‌مه‌ریکا.